شبكة لالش الاعلامية

گه‌له‌ك خوارنا گۆشتێ سۆر دبتە ئه‌گه‌رێ زوو پیربوونێ

گه‌له‌ك خوارنا گۆشتێ سۆر دبتە ئه‌گه‌رێ زوو پیربوونێ
رووداو
پزیشکانی زانکۆی گلاسگۆ رایدەگەیەنن زۆر خواردنی گۆشتی سوور دەبێتە هۆی زوو پیربوونی کەسەکان و زیادبوونی مەترسییە تەندروستییەکان.

پزیشکە بەریتانییەکان دەڵێن زۆرخواردنی گۆشتی سوور دەبێتەهۆی پەیڕەوکردنی سیستەمی خۆراکێکی ناتەندروست، بەرزبوونەوەی رێژەی فۆسفات لە جەستەدا و زووتر پیربوونی کەسەکان.

پزیشکەکانی زانکۆی گلاسگۆو لە بەریتانیا توێژینەوەکەیان لەسەر ئەو کەسانە ئەنجامداوە کە بەردەوام گۆشتی سوور دەخۆن و لە میوە و سەوزە بەدوورن، لە ئەنجامدا دەرکەوت، رێژەی فۆسفات لە جەستەی ئەو کەسانەدا زۆرە و ئەمەش هۆکارێکە بۆ لاوازبوونی کاری گورچیلەکان.

پرۆفیسۆر پاول شێڵدز دەڵێت بەرزبوونەوەی رێژەی فۆسفات تەمەنی بایۆلۆجی جەستە گەورە دەکات و ئەندامەکانی جەستەش لاواز دەکات.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

فلفلا کەسک بۆ کێمکرنا سەنگێ

Lalish Duhok

پیڤازێ بخۆ دێ دلخۆش بی

Lalish Duhok

خۆشوشتن به‌رى نڤستنێ مه‌ترسیداره‌

Lalish Duhok