شبكة لالش الاعلامية

ماسكێ قالكێ پرتەقالێ بۆ دەڤ و چاڤى

ماسكێ قالكێ پرتەقالێ بۆ دەڤ و چاڤى
SNN:

رەنگە بیرۆکەی دروستکردنی ماسک لەتوێکڵی پرتەقاڵ سەیربێت بەڵام راستیەکە ئەوەیە کەتوێکڵی پرتەقاڵ زۆر دەوڵەمەندە بەڤیتامین سی و مادەی دژە ئۆکسانەکان، کەھاوکارە لەچارەسەری ئەو قڵیشانەی کەپێست توشی چەندین کێشە دەکات ھاوکات ترشی خەلیکی تێدایە کەھاندەری قڵیشاندنی پێستە.
ھاڕاوی توێکڵە پرتەقاڵ بەکاردێت لەچەندین پێکھاتەی تایبەت بەچاودێری پێستدا بۆ چارەسەری زیبکەی لاوێتی و پاککردنەوەی کونیلەکان و کرانەوە و چارەسەری پەڵەی رەشدا.
پێکھاتەی ماسکەکە:
٣ پرتەقاڵ
ماست
ھەنگوینی خۆماڵی
پرتەقاڵەکان توێکڵ بکە و توێکڵەکەی بکە بەبەشی بچوکەوە پاشان بیشۆرەوە و چاوەرێ بکە تا وشک دەبێتەوە، پاشان ئەم توێکڵە بخەرە بەر ھەتاو و تا ٣ رۆژ جێی بھێڵە.
پاشان توێکڵە ووشکەکە کۆبکەرەوە و بیخەرە خەڵات.
دواتر بەخەڵاتە توێکڵەکە بکەرە بۆدرە و بەردەوام بە تا ٥ دەقیقە.
ئێستاش ٢ کەوچک ھاڕاوی توێکڵی پرتەقاڵی وشک و ٢ کەوچک ماست و ١ کەوچک ھەنگوین تێکەڵ بکەز
ئێستاش ماسکەکە ئامادەیە بەم جۆرە بەکاری بھێنە:
دەم و چاوت بشۆرەوە و پاکی بکەرەوە.
ماسک دابنێ لەسەر دەم و چاوت و ملت و مەساژی پێ بکە بەجوڵەی بازنەیی.
پاشان بیدە لەدەم و چاوت تا (١٥ بۆ ٢٠) دەقیقە.
پاشان ماسکەکە بشۆو پاکی بکەرەوە.
پاشان دەم وچاوت بەئاوی سارد بشۆ.
ئەمەش ھەفتانە ٢ بۆ ٣ جار دووبارەبکەرەوە.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

ل ئاکرێ ئاسنگەرەکێ ئاشەکێ هوورکرنا سماقێ دروستکر

Lalish Duhok

چاوان شه‌به‌شێ نێر و مێ دێ ژێك جوداكه‌ى؟

Lalish Duhok

بچوكترین ده‌نگده‌ر ل كوردستانێ دكه‌ڤیته‌ پارێزگه‌ها دهۆكێ ، بزانه‌ كى چه‌؟

Lalish Duhok