شبكة لالش الاعلامية

قاوە مرۆڤى هۆشیارتر دکت 

قاوە مرۆڤى هۆشیارتر دکت 

رووداو- MNT

توێژینەوەیەکی ئەمریکی دەریخستووە خواردنەوەی قاوە توانای مرۆڤ بۆ تامکردنی شیرینی کەمدەکاتەوە و ئارەزووی شیرینی زیاددەکات، هەروەها هۆشیاری مرۆڤ زۆرتر دەکات.

د. رۆبین داندۆ، سەرپەرشتیاری توێژینەوەکە لە زانکۆی کۆرنێل لە نیویۆرک دەڵێت کافایین کە لەنێو قاوە هەیە، هاندەرێكی بەهێزە و توانای هەستکردنی مرۆڤ بە شیرینی کەمدەکاتەوە، بەمەش ئارەزووی مرۆڤ بۆی زیاددەکات، هاوکات هۆشیاری مرۆڤ بۆ دەورووبەری زیاددەکات.

سەرپەرشتیاری توێژینەوەکە کە سەرۆکی بەشی زانستی خۆراکە لە زانکۆی کۆرنێڵ دەڵێت کافایین وەرگرەکانی ئەدینۆسین لە مێشكدا دادەخات، بەمەش دەبێتەهۆی زۆرتر هۆشیاربوونەوە، لەهەمانکاتدا داخستنی ئەم وەرگرانە توانای کەسێك بۆ تامکردنی خواردن و خواردنەوە شیرینەکان کەمدەکاتەوە، بەمەش ئارەزوویی خەڵک بۆ شیرینی زۆرتر دەبێت.

قاوە کە بڕێكی زۆر لە کافایینی تێدایە، یەکێكە لە خواردنەوە دڵخوازەکانی ئەمریکا، نزیکەی 54%ی ئەمریکییەکان رۆژانە قاوە دەخۆنەوە، هەروەها وەک وڵاتیش ساڵانە 40 ملیار دۆلار بۆ خواردنەوەی قاوە خەرجدەکرێت.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

زه‌لام ژبه‌ر ڤان ره‌فتارێن ژنان هه‌ست ب سفكاتيێ دكن

Lalish Duhok

سه‌ره‌راى مفايێن باش،به‌لێ پێتڤيه‌ ئه‌ڤ كه‌سنه‌ سیرێ نه‌خۆن

Lalish Duhok

10 نه‌ریتێن رۆژانه‌ مێشكى ژناڤ دبه‌ن

Lalish Duhok