شبكة لالش الاعلامية

ژبه‌ر بێزاریێ 84 کەس کوشتن

ژبه‌ر بێزاریێ 84 کەس کوشتن

ZNA – هەولێر

پەرستارێکی ئەڵمانی بەهۆی بێزارییەوە، 84 کەسی کوشتووە و ئەمە بۆ یەکەمجارە ئەڵمانیا بکوژێکی لەمجۆرەوە بەخۆیەوە بینیبێت.

پەرستاری ئەڵمانی، نێلز هۆگل، بەهۆی کوشتنی دوو نەخۆش، لە ساڵی 2015 زیندانیکردنی هەتا هەتایی بۆ دەرچوو.

پۆلیس بەم دواییە بۆی دەرکەوتووە ئەو پەرستارە 84 کەسی کوشتووە.

پۆلیسی ئلدنبێگ لە باکووری ئەڵمانیا ئاشکرای کرد، پۆلیس لێکۆڵینەوەی خۆی لەباری ئەو تاوانبارە دووبارە کردەوە و لە دوای بەدواداچوون دەرکەوتووە بە لانی کەم 82 کەسی کوشتووە.

نێلز، بڕێکی زۆر دەرمانی بەو نەخۆشانە داوە کە باری تەندروستیان جێگیر نەبووە و بووەتە هۆی مردنیان.

ئەو پزیشەکە لە دوای زیندانی کردنی، داوای لێبوردنی لە خانەوادەی قوربانیان کرد و ئاماژەی بۆ ئەوە کردووە، بەهۆی بێزاربوونی لە ژیاندا ئەو کارەی کردووە.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

باشترین یاریزانێن جیهانێ هاتنە دەست نیشانکرن

Lalish Duhok

چەند رێنما بۆ خۆپاراستنێ ژ گەرما هاڤینێ 

Lalish Duhok

کەنگی دێ گەرما هاڤینا ئەڤسالە دوماهی هێت؟

Lalish Duhok