خێزانهكا مرۆڤ خۆر هاته دەستهسهركرن
ZNA – ھەولێر
ھەرچەندە تەنھا لە فیلمەکان باس لەو کەسانە دەکرێت کە گۆشتی مرۆڤ دەخۆن , بەلام لە راستیدا ئەو جۆرە کەسانە بوونیان ھەیە و خێزانێکیش لەسەر ئەم بابەتە دەستگیر کراون .
بەپێی ھەواڵێکی رۆژنامەی دەیلی مەیلی ئینگلیزی ، لە وڵاتی رووسیا خێزانێک دەستگیر کراون کە تۆمەتبارن بە خواردنی گۆشتی مرۆڤ و تا ئێستاش نزیکەی ٣٠ کەسیان کووشتوە و گۆشتەکانیان خواردوون .
لەھەواڵەکە ھاتووە , ھاوڵاتیەکی رووسی بەناوی دیمتری باکشاییف و خێزانەکەی کە ناوی ناتالیایە لەناوچەی کراسنۆداری باشووری رووسیا ژیان بەسەر دەبەن ، تۆمەتبار کراون بە کوشتنی زیاتر لە ٣٠ کەس و ئەو دووکەسەش کاریان ئەوەبووە گۆشتی مردووەکان بخۆن .
لەھەواڵەکە ئاماژە بەوەکراوە ، پۆلیس دوای ئەوەی گومانی لەو دوو تۆمەتبارە کرد لەنێو مۆبایلی پیاوەکە ھەندێک وێنەی سێلفی دۆزییەوە کە تێیدا خەریکی خواردنی گۆشتی مرۆڤە ، ئەمەش بەڵگەی تەواو بوو لەسەر تاوانی ئەم کەسە و خێزانەکەی, لە ئێستاشدا دۆسییەی ئەم خێزانە لە دادگاکانی روسیایە بۆ ئەوەی حوکمیان بەسەر بسەپێت .
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
