شبكة لالش الاعلامية

بێهنا ده‌ڤێ ته‌ نه‌خۆشه‌،بله‌ز سەره‌دانا دکتۆرى بکە

بێهنا ده‌ڤێ ته‌ نه‌خۆشه‌،بله‌ز سەره‌دانا دکتۆرى بکە

ZNA- ھەولێر

ھەندێک کەس بەھۆی بۆنی ناخۆشی دەمیانەوە ھەست بەشەرمەزاری دەکەن , چونکە لە کاتی قسەکردنی خەڵک لێیان دوور دەکەوێتەوە , بەڵام ھەر ئەمە گرفتەکە نییە , چونکە ناخۆشی بۆنی دەم کێشەی تەندروستی گەورەی لە دواوەیە .

بەپێی دوایین توێژینەوەی پزیشکانی سەنتەری لانگۆنی پزیشکی ئەمەریکی , دەرکەتووە ئەوانەی بەردەوام بۆنی دەمیان ناخۆشە، بەتەنھا کێشەیان لە گەدەیان نییە , بەڵکو کێشەکە زۆر لەمە گەورەترە , چونکە ئەو جۆرە کەسانە مەترسی تووشبوون بە شێرپەنجەی ریخۆلەیان لەسەرە .

پزیشکانی ئەو سەنتەرە لیکۆڵینەیوەیان لەسەر زیاتر لە ١٠٠ کەس ئەنجامداوە دەرکەوتووە ئەوانەی بەردەوام بۆنی دەمیان ناخۆش بووە , خانەی شێرپەنجەییان لە ریخۆڵەکانیان ھەیە .

زانایان باس لەوە دەکەن ھۆکاری سەرەکی تووشبون بەم حاڵەتە دەگەڕێتەوە بۆ خۆراکی خراپ و ناتەندروست , ھەروەھا ناخۆشی بۆنی دەم وەک ئاگادارکەرەوەیەک وایە بۆ ئەوەی سەردانی پزیشک بکەن تا حاڵەتەکە گەشەی نەکردوە و نەبووتە نەخۆشی لە ریخۆڵەکان , چونکە لەکاتی گەشەکردنی ئەم نەخۆشییە کۆنترۆل کردنی ئەستەمە.

سەرچاوە / ھاڤ پۆست

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

چاوان ب شه‌ربه‌تا لیمۆنێ دێ جگاره‌كێشانێ هێلى؟

Lalish Duhok

باشترین جۆرێن گۆشتى بۆ ساخله‌ميا مرۆڤى ئه‌ڤه‌نه‌

Lalish Duhok

کاریگەریا کێم نڤستنێ بۆ جەستەى

Lalish Duhok