شبكة لالش الاعلامية

دەرمانه‌كێ نوو بۆ چارەسەريا شەکرێ هاته‌ پەسەندکرن

دەرمانه‌كێ نوو بۆ چارەسەريا شەکرێ هاته‌ پەسەندکرن

رووداو-سلێمانی

دەزگای خۆراک و دەرمانی ئەمریکا (FDA) دەرمانێکی نوێی پەسەندکرد بۆ چارەسەری شەکرە کە کۆمپانیای (نۆڤۆ نۆردیسک)ی دانمارکی درووستیکردووە و بە (ئۆزێمپیک) ناسراوە.

ناوی زانستیی دەرمانەکە (سیماگلوتاید) ە و سەر بە گرووپێکە لە دەرمان کە بە (glucagon-like peptide-1 (GLP-1) analogs) ناسراون. ئۆزێمپیک هاوشێوەی هۆرمۆنێکی ریخۆڵەیە کە هانی درووستکردنی هۆرمۆنی ئینسۆلینی سووتێنەری شەکر دەدات.

دەرمانەکە بەشێوەی دەرزییە و کەسەکە هەفتانە تەنیا یەکجار لەخۆی دەدات، بەڵام نۆڤۆ نۆردیسک هیوادارە لە داهاتوو بەشێوەی حەبیش دروستیبکات.

پێشتووتر دەرمانی لەم گرووپە لەلایەن کۆمپانیاکانی دیکە درووستکراون، بەڵام جیاوازیی ئەم دەرمانە ئەوەیە؛ هاوکات لەگەڵ رێکخستنی ئاستی شەکری خوێن، سوودی بۆ دڵ و بۆڕییەکانی خوێن هەیە و یاریدەی دابەزاندنی کێشیش دەدات.

پیشبینیدەکرێ تاکو ساڵی 2023 فرۆشی ئەم دەرمانە نوێیە بگاتە 3.17 ملیار دۆلار و بە گشتی کۆمپانیای نۆڤۆ نۆردیسک 60%ی بازاڕی دەرمانەکانی ئەو گرووپە کۆنترۆڵ بکات کە دەرمانە بەشێکە لێی.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

ئەگەر ته‌ دڤێت کێشا لەشێ ته‌ زێده‌ نەبت،زێده‌تر گرنگيێ بڤان خوارنان بده‌ 

Lalish Duhok

پشتى ژ ڤه‌گه‌ریان بۆ ژیانێ بێ هیڤی بووى؛ هه‌ڤژینى پێكئینا

Lalish Duhok

بەرچاڤکێن نوی یێن خانمان بۆ سالا ٢٠١٧ێ

Lalish Duhok