شبكة لالش الاعلامية

ڤان مفايێن قالكێ پرتەقالێ بزانن

ڤان مفايێن قالكێ پرتەقالێ بزانن

وشه‌:

پرتەقاڵ یەكێكە لەمیوە مزرەكان و ڕێژەیەكی یەكجار زۆری ڤیتامین C لە پێكهاتەكەیدا بوونی هەیە و چەندان سوود بەپێست و لەش دەگەیەنێت و بڕێكی زۆر ڤیتامین بە لەش دەدات، ڕووی ناوەوەی توێكڵەكەیشی كۆمەڵێك ڤیتامینی تێدایە و سوودی زۆر بە جەستەی مرۆڤ دەبەخشێت و بۆیە شارەزایان ئاگەدارمان دەكەنەوە، كە هیچ كات توێكڵی پرتەقاڵ فڕێ نەدەین و بەمشێوازانەی خوارەوە كەڵكی لێ وەربگرین و بەكاری بهێنین.

چەند بەكارهێنانێكی توێكڵی پرتەقاڵ:
یەكەم: لێكەرەوەی پەڵەی ئاو، توێكڵی پرتەقاڵ بخشێنە بەو شوێنەی پەڵەی ئاوی پێوەیە تا ماددە كانزاییەكان دەگەن بە پەڵەكە، پاشان شوێنەواری نامێنێ و كۆتایی دێت.

دووەم: بۆ كەلوپەلی دار، ئەو پێداویستیانەی كە لە دار دروست كراون، ئەگەر ڕووی ناوەوەی توێكڵی پرتەقاڵ بەكاربهێنن بۆ پاككردنەوەیان، ئەوا پاك و بریسكەدار دەبن و لە هەموو شێوازێكی پاككردنەوە باشتر و بەهێزترە.

سێیەم: بۆ لەناوبردنی مێروو، بەكارهێنانی ئاوی میوە ترشەكان یان پرتەقاڵ بۆ لەناو بردنی مێروو و مێشوولە و مێش یان بەكارهێنانی توێكڵی پرتەقاڵ بۆ ئەو شوێنەی كە مێرووەكانی تێدایە وا لە مێروەكان دەكات بەخێرایی بڕۆن و لەو شوێنە نەمێنن.

چوارەم: بۆن ساردی لەناو دەبات، بەكارهێنانی توێكڵی پرتەقاڵ بۆ بۆنخۆش كردنی ماڵ و لابردنی بۆن ساردی، توێكڵی پرتەقاڵی وشكراو لەگەڵ بۆدرەی بۆندا بكەنە تورەكەیەكی تەنكەوە و لەو شوێنە دایبنێ‌ كەهەست بە بۆنی ناخۆش دەكەیت، بە ماوەیەكی كەم بۆنی ناخۆش بوونی نامێنێت و شوێنەكە بە تەواوی بۆنی خۆش دەبێت.

پێنجەم:بۆ نەرمكردنەوەی شەكری قاوەی، ئەگەر ئەو شەكرە قاوەیەی كە بەكاری دەهێنیت زیاد لە پێویست ڕەق بێت، بۆ نەرم كردنەوەی چەند توێكڵێكی پرتەقاڵ بكە ناو شەكرەكەوە بۆ ماوەی سەعاتێك، بەهۆی بوونی چەوری توێكڵی پرتەقاڵەكەوە شێداری دەدات بە شەكرەكە و بەشێوەیەكی سروشتی نەرمی دەكاتەوە.

سەرچاوە/ stethnews

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

چی بكەین تا زارۆك ژ ئه‌زموونان نەترسن و سەر بكەڤن؟

Lalish Duhok

بۆچی ھەردەم ھەست ب وەستیانێ دکەم؟

Lalish Duhok

زیانێن كێم خه‌ويێ بۆ مرۆڤى بزانه‌

Lalish Duhok