شبكة لالش الاعلامية

تۆڕێن کۆمەلايه‌تى کوالیتا خەوێ نزم دكن  

تۆڕێن کۆمەلايه‌تى کوالیتا خەوێ نزم دكن  

رووداو-سلێمانی

توێژینەوەیەکی زانستی کە لەسەر خوێندکارانی کەنەدا ئەنجامدراوە، دەریخستووە ئەوانەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان زۆر بەکاردێنن، خەوێکی پێویست و پشوو پێدەریان نابێت.

توێژینەوەکە لەسەر 5242 خوێندکاری تەمەن 11-20 ساڵان ئەنجامدراوە و لە جۆرناڵی زانستی Acta Paediatrica بڵاوبووەتەوە. 73.4%ی بەشداران گوتوویانە رۆژانە لانیکەم کاژێرێک لەسەر تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بەسەردەبەن.

لە ئەنجامدا دەرکەوت 63.6%ی بەشداران کەمتر لەو ماوەیە دەخەون کە بەپێی ستاندادی پزیشکیی دیاریکراوە. تاوەکوو ماوەی بەکارهێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانیش زیاتر بێ، ئەگەری تێکچوونی خەو زیاتر دەبێ.

د. جان فیلیپ چاپوت، نووسەری سەرەکی توێژینەوەکە، دەڵێ “شاشە ئەلیکترۆنیەکان گەلێک بڵاون لە ژیانی کۆمەڵایەتی ئێستادا، تازە بە تازە دەرک بە سوود و زیانە تەندروستییەکانیان دەکرێ”.

چاپووت هەروەها دەڵێ “کاریگەریی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لەسەر شێوازی خەوی مرۆڤ، ئێستا بابەتێکی جێگەی گرنگیپێدانە، ئەوەش بە سەرنجدان لەو زیانانەی بەدخەویی لە تەندروستیی مرۆڤیان دەدات”.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

بەلگەیەكا نوو ل سەر تایتانیك دئێته‌ به‌لاڤكرن

Lalish Duhok

ره‌بۆ مه‌ترسيا نه‌خۆشیێن دلى زێده‌تر دكت

Lalish Duhok

بۆ دووربوون ل پیربوونێ،هەموو زه‌لام پێتڤيە ڤان سێ راهێنانێن وەرزشی بکن

Lalish Duhok