خوارنا رۆژانه يا كیڤيا ڤان نه‌خۆشیان ژناڤ دبه‌ت
وشه:
كیوی یه‌كێكه له میوه خۆش و به‌سووده‌كان بۆ جه‌سته‌ی مرۆڤ، به‌هۆی ئه‌و پێكهاته به‌هێز و ئه‌و ماده خۆراكییانه‌ی كه تێیدایه جه‌سته له نه‌خۆشی ده‌پارێزیت.
به‌پێی هه‌واڵێك كه له ماڵپه‌ڕی “healthline” دا بڵاو كراوه‌ته‌وه و باس له سووده‌كانی خواردنی میوه‌ی كیوی ده‌كات و ده‌ڵێت، دوای ئه‌وه‌ی زانایان چه‌ند توێژینه‌وه‌یه‌كیان بۆ میوه‌ی كیوی ئه‌نجام دا، ده‌ركه‌وت كه ئه‌م میوه‌یه سوودی هه‌یه بۆ كرداری هه‌رس و به‌هێزكردنی سیسته‌می به‌رگری جه‌سته و هێشتنه‌وه‌ی ته‌ندروستی دڵ به پارێزراوی، ئه‌وه‌یش روونكراوه‌ته‌وه كه ده‌ڵێن خواردنی كیوی به شێوه‌یه‌كی رۆژانه ئه‌م سوودانه‌ی خواره‌وه زیاد ده‌كات:
*كیوی سیسته‌می به‌رگری جه‌سته به‌هێز ده‌كات: پزیشكان ده‌ڵێن ئه‌گه‌ر رۆژانه و به‌شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام ئه‌م میوه‌یه بخۆی، ئه‌وا سیسته‌می به‌رگری جه‌سته به‌رز ده‌كاته له‌به‌ر ئه‌وه‌ی میوه‌ی كیوی ده‌وڵه‌مه‌نده به ڤیتامینC و دژه ئۆكسانه‌كان كه ڕۆڵێكی گرینگ‌یان هه‌یه له پاراستنی جه‌سته و چالاككردنی به‌رگری جه‌سته.
*كیوی كرداری هه‌رس ئاسان ده‌كات: به‌هۆی ئه‌و ئه‌نزیمانه‌ی كه كیوی تێیدایه، یارمه‌تی كرداری هه‌رس ده‌دات، هه‌روه‌ها كۆئه‌ندامی هه‌رس چالاك ده‌كات و ده‌یپارێزێت له هه‌ر كێشه‌یه‌ك كه تووشی ده‌بێت، هه‌روه‌ها به‌هۆی ئه‌و ماده ریشاڵییه‌ی له كیویدا هه‌یه، ڕێگری له سووتانه‌وه‌ی گه‌ده ده‌كات.
*میوه‌ی كیوی په‌ستانی خوێن ڕێك ده‌خات: به‌هۆی ئه‌وه‌ی كیوی بڕێكی زۆر پۆتاسیۆمی تیدایه، هاوسه‌نگیی كاری ده‌ماره خانه‌كان ده‌پارێزێت له ڕیگه‌ی كه‌مكردنه‌وه‌ی سۆدیۆم، هه‌روه‌ها به‌رزیی په‌ستانی خوێن كه‌م ده‌كاته‌وه و دڵ ده‌پارێزێت له جه‌ڵته.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
