شبكة لالش الاعلامية

ڤه‌كۆله‌رێن بریتانیا: قەله‌وى هۆكارێ سەرەكى يێ شێرپەنجێ يه‌

ڤه‌كۆله‌رێن بریتانیا: قەله‌وى هۆكارێ سەرەكى يێ شێرپەنجێ يه‌
PUKmedia:
پسپۆڕانی بەریتانی ئاشكرای دەكەن كە قەڵەوی بۆتە هۆكاری سەرەكی بۆ شێرپەنجە و پێش جگەرە كێشان كەوتووە و ئەمەش بۆتە حاڵەتێكی چاوەڕوان نەكارو.

پسپۆرانی بەریتانی لە توێژینەوەیەكیاندا بۆیان دەركەوتووە كە قەڵاوی تەنها هۆكاری توشبوونی نەخۆشیەكانی شەكرەو فشاری خوێن و گیرانی دەمارەكان نیە، بەڵكو هۆكارێكی سەرەكیشە بۆ توشبوون بە شێرپەنجەو لەو بارەیەوە دەڵێن بۆ نموونە لە بەریتانیا ئەو كەسانەی قەڵەون و توشی شێرپەنجە دەبن خەریكە پێش ئەو كەسانە بكەون كە جگەرە كێشن.

توێژەرەوان دەڵێن لە بەریتانیا ساڵانە 23 هەزار كەس بەهۆی شێرپەنجەوە ڕەوانەی نەخۆشخانە دەكرێن، هۆكاری سەرەكی توشبونیشیان دەگەڕێتەوە بۆ قەڵەوی یان كێشی زیادە، ئەمەش لەو كەسانە زیاترە كە بەهۆی جگەرە كێشانەوە توش دەبن.

لە بەشێكی تری توێژینەوەكەیاندا پسپۆران ئاماژە بەوە دەكەن سێ یەكی توشبوانی نەخۆشی شێرپەنجە بەهۆی ژیانی ناتەندروستیانەوە توش بوون، هەروەها لە 16كەس یەكێكیان بەهۆی قەڵەویەوە توشی ئەم نەخۆشیە بوون.

توێژینەوەكە كە سەنتەری لێكۆڵینەوەی شێرپەنجە لە بەریتانیا ئەنجامی داوە ئاشكرای دەكات كە دەتوانرێت هەفتانە 2500 توشبووی نەخۆشی شێرپەنجە بەهۆی جێبەجێ كردنی ڕێنماییە تەندروستیەكانەوە كەم بكرێتەوە، ئەگەر بەتایبەت لە خواردنەوە كحولی و ژەمە خوارجنی ناتەندروست و هەندێك عادەتی خراپ بە دوور بن كە دەبێتە هۆی قەڵەوی دەتوانرێت هەمان ڕێژەی سەرەوە لە هەفتەیەكدا كەم بكرێتەوە.

لە كۆتایدا توێژینەوەكە دەڵێت تاكو ئێستا جگەرە كێشان هۆكاری سەرەكی شێرپەنجەیە كە بە ڕێژەی لە %15.1 بۆ ئەم هۆكارە دەگەڕێتەوە، هاوكات قەڵەوی پلەی دووەمی هەیە لە توشبوون بە نەخۆشی شێرپەنجە كە ڕێژەی لە %6.3ی وەرگرتووە، بەڵا هۆكار یتوشبوون بە جگەرە كێشان لە كەمبوونەوەدایە و قەڵەوی لە بەرزبوونەوەدایە، چونكە خەڵكی لەبەر تەندروستیان واز لە جگەرە كشێان دەهێنن.

جێی باسە لە ساڵی 2015 لە بەریتانیا نزیكەی 360 هەزار كەس توشی شێرپەنجە بوون، توێژەروانیش دەڵێن گەر ژیانێكی تەندروست بەڕێبكەین و ڕێنماییە تەندروستیەكان جێبەجێ بكەین، ئەوا دەتوانین ئەو ڕێژەیە كەم بكەینەوە.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

پێنج ڕێنمایی بۆ ڕێگرتن ژ وەریانا پرچێ

Lalish Duhok

فشار سەر فەرمانبەران، تووشی شەکرێ دکت

Lalish Duhok

ستیف ورپستینی پلێتەکا فروکێ ب 25 دەفتەرێن دولاری کری

Lalish Duhok