شبكة لالش الاعلامية

مفايێن دێهنكا پرتەقالێ

مفايێن دێهنكا پرتەقالێ
هه‌ولێر – ZNA

کاتێ پرتەقاڵ دەخۆیت بەدڵنیاییەوە تۆو و دەنک و توێکڵەکەی فڕێ دەدەیت و وەک میوە یان شەربەتێکی فرێش و بەتام دەیخۆیت.

پرتەقاڵ ڤیتامین سی و بی تێدایە کەبەرگری لەش زیاتر دەکات و کۆلیسترۆڵ و چەوری دادەبەزێنێت و سەرچاوەیەکی دەوڵەمەندە بەسیلیلۆز و بەکتین کەبەرپرسە لەپاککردنەوەی گەدە و دەرکردنی مادە زیانبەخشەکانی لەش.

لەوبارەیەوە وێب سایتی (زێد زیزی وانگ)ی چینی ئاشکرایکردوە کەتۆو و دەنکی پرتەقاڵ چەندین سودی تری ھەیە:

١. بۆ جوانی پێست و نەھێشتنی چرچی دەتوانی بیھاڕیت و بیخەیتە ئاوەوە و دەم و چاوت بەئاوەکەی بشۆی پاشان ئاوەکەی رۆژانە دوو جار دەم و چاوی پێ بشۆیت.

٢. چارەسەری رۆماتیزم : تۆو یان دەنکی پرتەقاڵ بھێنە و بیخە قاپێکی گەرم و کەمێک بیجوڵێنە و ئاوەکەی دەربکە پاشان بیفلیقێنەوە و ٣ گرامی بخەرە ئاوەوە و رۆژانە دووجار بیخۆرەوە.

٣. چارەسەری گرفتی ھەرس: دەنکی پرتەقاڵ رێژەیەکی زۆری چەوری سروشتی تێدایە کەدەچێتە گەدەوە رزگارت دەکات لەگرفتەکانی ھەرس و دەرکردنی پاشەڕۆ ئاسان دەکات بۆیە باشترە گیراوەی دەنکی پرتەقاڵی کوڵاو بخۆیتەوە.

لەلایەکی ترەوە وێب سایتی (شوگو ئو)ی چینی چەند سودێکی توێکڵە پرتەقاڵی کوڵاوی ئاشکراکرد:

١. بەڵغەم ناھێڵێ و بەچارەسەرێکی سروشتی بۆی دادەنرێت، توێکڵەکە بکوڵێنە لەئاوی گەرم و بیخۆرەوە وەک گیراوەی تەندروست.

٢. دەتوانیت وشکی بکەیت و پاشان بیکوڵێنیت بۆ رزگاربون لەگرفتەکانی گەدە و ھەرس.

٣. دەرکردنی ژەھری ماسی: ئەگەر ماسی بخۆیت نیشانەی ژەھر دروست بوو ھەوڵ بدە یەکسەر توێکڵی پرتەقاڵی کوڵاو گیراوەکەی بخۆیتەوە.

٤. تەنگەنەفەسی و گرفتەکانی ھەناسەدان ناھێڵێت.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

  پاشماوه‌يێن تایتانیك پشتى 100 سالان

Lalish Duhok

ڤه‌كۆلين: پیادەيى د هەوایێ پیسدا، زیان ژ مفايان زێده‌ترن

Lalish Duhok

ئیراقی ل سەر ئاستێ رۆژھەلاتا ناڤین ب کەیفخۆشیێ ل رێزا شەشێ نە

Lalish Duhok