شبكة لالش الاعلامية

پرچ وەرین و پیربوون پێستى ژناڤ دبه‌ت

پرچ وەرین و پیربوون پێستى ژناڤ دبه‌ت

وشه‌:

ڤیتامین E پێكهاتەیەكی گرنگە و پێویستە لە خۆراكی رۆژانەدا هەبێ، ئەم ڤیتامینە نەك تەنیا زیانەكانی ڕەگە ئازارەكان كەم دەكاتەوە، بەڵكو بەشێوەیەكی سروشتی خانەكانی پیربوون هێواش دەكاتەوە، سوودەكانی رۆنی ئەم ڤیتامینە سنووردار نییە دەتوانرێت بۆ چەندان مەبەستی جیاواز بەكاربهێنرێت بۆ نمونە بۆ قژ، بۆ لەش و پێست.

چەند سوودێكی بەكارهێنانی كەپسوولی رۆنی ڤیتامین E بۆ پێست و لەش:
یەكەم: رێگا لە پیربوونی پێست دەگرێت، هەروەك دژە ئۆكسیدێك، ڤیتامین E ڕێگری لە تووشبوون بە جۆرەكانی شێرپەنجە دەكات و خانەكان لە كرداری پیربوون هێواش دەكاتەوە و پێست نوێ‌ دەكاتەوە و تەندروستی دڵ باشتر دەكات، دەتوانرێت وەكو ماسكێك بەكاربهێنرێت بۆ پێست بە تێكەڵكردنی لەگەڵ جێڵی ئالۆڤێرا.

دووەم: چارەسەری پێستی وشك دەكات، ئەم ڕۆنە رێگا لە وشكبوونەوەی پێست دەگرێت و بەتایبەتی بۆ ئەو كەسانە بەسوودە كە تووشی وشكبوونەوەی پێست دەبن، دەتوانرێت لەگەڵ نەرمكەرەوەكان یان زەیتی گوێزهیند تێكەڵ بكرێت وەكو نەرمكەرەوەی پێست بەكاربهێنرێت.

سێیەم: پێست ڕووناك دەكاتەوە، ڤیتامین E بەشێوەیەكی سروشتی پێست ڕووناك دەكاتەوە و توانای نوێكردنەوەی خانەكانی هەیە، بەتایبەتی ئەگەر لەگەڵ ئاوی لیمۆ تێكەڵ بكرێت بە شێوەیەكی خێرا گرفتەكانی پێست چارەسەر دەكات.

چوارەم: جێگای برین چارەسەر دەكات، دەتوانرێت ڤیتامین E بۆ جێگای برین بەكاربهێنرێت، چونكە یارمەتی نوێبوونەوەی شانەكانی پێست دەدات، جێگای برین و زیپكە چارەسەر دەكات، پێویستە شەوانە پێش نووستن ئەم رۆنە بەكاربهێنن.

پێنجەم: بەشێوەیەكی سروشتی پێست پاك دەكاتەوە، ڕۆنی ڤیتامین E دەتوانرێت، وەكو پاككەرەوەی دوای مەكیاج بەكاربهێنرێت، بەتایبەتی بۆ لێكردنەوی مەكیاجی چاوەكان، تەنیا پێویستت بە چەند دڵۆپێك لەم ڕۆنە دەبێت، بۆ سەر پارچە لۆكەیەك و پاشان دەوری چاوەكانتی پێ بسڕەوە بەمشێوەیە پاكی دەكاتەوە و ڕێگا لە چرچبوونی دەگرێت.

شەشەم: گەشەكردنی قژ خێرا دەكات، ئەگەر هەست بە تەنكبوونەوەی قژت دەكەیت، ئەوە رۆنی ڤیتامین E بەكاربهێنە، چونكە ئەم ڤیتامینە گەشەكردنی قژ خێرا دەكات و خۆراك بەقژ دەبەخشێت و ڕۆیشتنی خوێن باشتر دەكات، بەمەش هێزێكی زیاتر بە قژ دەبەخشێ و گەشەی خێرا دەكات.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

پێنج هۆکارێن سەیر، تووشی سەرئێشێ دکت

Lalish Duhok

باشترین ڤیتامین بۆ پرچێ

Lalish Duhok

مفايێن سیرێ

Lalish Duhok