شبكة لالش الاعلامية

جگەرە کێشان دبتە ئه‌گه‌رێ زێده‌بوونا کێشێ

جگەرە کێشان دبتە ئه‌گه‌رێ زێده‌بوونا کێشێ
ZNA- ھەولێر

بەگوێرەی توێژینەوەیەکی ئەمەریکی نوێ، ئەو کەسانەی جگەرەکێشن، ئەگەری قەڵەوبوونیان زیاترە، بەبەراورد بەو کەسانەی نایكێشن.

لە راپۆرتێکی “دەیلی مەیلی” بەریتانی، باس لە توێژینەوەیەک دەکرێت، کە لە لە زانکۆی “ییل” و “ڤیرڤیلد” لە ئەمەریکا ئەنجامدراوە لەسەر ئەو کەسانەی جگەرەدەکێشن.

لە ئەنجامدا دەرکەوتوووە، ئەو کەسانەی جگەرەکێشن، بڕێکی زۆر خواردن دەخۆن، بەتایبەت خواردنی ناتەندروست.

توێژینەوەکە لەسەر 5293 کەس ئەنجامدراوە، بەپێی زانیاریەکان ئەو کەسانەی جگەرەیان کێشاوە رۆژانە، بڕی 200 کالۆری زیاتریان خواردووە بە بەراورد بە کەسانی ئاسایی، چونکە بەبێ ویستی خۆیان لەشیان داوای ئەو جۆرە خواردنە ناتەندروستانە دەکات.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

چاوان جۆرێن قاوێ دێ ئاماده‌كه‌ى؟

Lalish Duhok

پێنج وه‌لاتى ب نەخۆشیا ئایدزێ ل هەرێما كوردستانێ مرينه‌

Lalish Duhok

نۆشدارێن چینێ گوهەکێ دەستکرد چاند

Lalish Duhok