شبكة لالش الاعلامية

زۆر لبه‌ربوونا شاشێ، شێرپەنجێ دروست دكت 

زۆر لبه‌ربوونا شاشێ، شێرپەنجێ دروست دكت 

رووداو:

توێژینەوەیەكی نوێ پەیوەندی دۆزیوەتەوە لەنێوان زۆر مانەوە بە دیار شاشە جیاوازەكان لەلایەك و تووشبوون بە شێرپەنجە و نەخۆشییەكانی دڵ لەلایەكی دی.

توێژینەوەكە لەلایەن زانكۆی گلاسگۆ لەسەر 390 هەزار و 89 كەس كراوە، خەمڵاندن كراوە بۆ ئەو ماوەیەی لەكاتی پشوودا لە بەرامبەر شاشەكان بەسەری دەبەن و لێكەوتەكانی لەسەر تەندروستییان. لە ئەنجامدا دەركەوت ئەوانەی كاتەكانی پشوو بەدیار شاشەوە بەسەردەبەن، دوو هێندەی كەسانی دیكە تووشی نەخۆشی دەبن.

بەشێك لە خەڵكی وای دەبینن هۆكاری ئەم لێكەوتە نەرێنییەی مانەوە بە دیار شاشەوە، ئەوە بێ كەسەكە كاتێكی تەمبەڵانە بەسەر دەبات و لە چالاكی جەستەیی دوور دەبێ. بەڵام توێژەرەكان گوتوویانە هۆكارەكە تەنیا ئەوە نییە، چونكە ئەوانەی بە دیار شاشەوە دەمێننەوە، زۆرتر تووشی نەخۆشی دەبن لەوانەی هەر تەمبەڵن و ناجووڵێن.

توێژەران بۆیان دەركەوت مانەوەی زۆر بە دیار شاشەوە، ئەگەری مردن بە هەر هۆكارێك زیاتر دەكات لەچاو كەسانی دیكە، هەروەك زۆرتر تووشی شێرپەنجە و نەخۆشییەكانی دڵ دەبن.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

مفايێن گرنگێن خوارنا ھنارێ

Lalish Duhok

ئازراندنا بابه‌تێن كوشتن و مرنێ‌ دناڤ خێزانێ‌ دا كارگه‌ریێن نه‌رێنی هه‌نه‌

Lalish Duhok

دێ چ رویدەت ئەگەر هەمى خەلکێ سه‌ر عەردى د ئێک دەم دا خۆ بلند بکەن؟

Lalish Duhok