شبكة لالش الاعلامية

هنده‌ك زانیاريان لسه‌ر چاڤێ مرۆڤ بزانه‌

هنده‌ك زانیاريان لسه‌ر چاڤێ مرۆڤ بزانه‌
كوردستان تيڤى:
چاوی مرۆڤ ئه‌ندامێكێ هه‌ستیاره‌ و گرنگه‌ له‌ هه‌مان كاتدا به‌شێكه‌ له‌ ده‌رخستنی جوانی مرۆڤ ئه‌وه‌ی مه‌به‌ستمانه‌ لێره‌دا باس بكه‌ین هه‌شت خاڵه‌ له‌سه‌ر چاو بۆ ئێوه‌ی ئازیز:

١. ڕه‌شێنه‌ی چاوی مرۆڤ به‌ڕێژه‌ی له‌ %٣٥ بۆ %٤٥ گه‌وره‌تر ئه‌بێ له‌و ساته‌ی ته‌ماشای كه‌سێك ئه‌كه‌ی كه‌ خۆشت ئه‌وێ.

٢. له‌ ھه‌ر چاوێكی مرۆڤدا ١٠٧ ملیۆن خانه‌ی تێدایه‌ و ھه‌موویان ھه‌ستیارن به‌ ڕۆشنایی.

٣. بۆ ھه‌ر ١٢ كه‌س له‌ ڕه‌گه‌زی نێرینه‌ یه‌كێكیان ڕه‌نگ كوێره‌.

٤. په‌نجه‌مۆر ته‌نھا ٤٠ ھێڵكاری جیاوازو بێ ھاوتای ھه‌یه‌ له‌كاتێكدا چاو ٢٥٦ ھێڵ و نه‌خشی جیاوازی تێدایه‌.

٥. ئه‌و كه‌سانه‌ی چاویان قاوه‌ییه‌، له‌ بنه‌ڕه‌تدا چاویان شینه‌، به‌ڵام به‌ توێژاڵێك له‌ بۆیه‌ی قاوه‌یی داپۆشراوه‌، ئه‌وانه‌ی چاویان قاوه‌ییه‌ ئه‌گه‌ر لێزه‌ر له‌ چاویان به‌ن ، ڕه‌نگه‌كه‌ی بۆ ھه‌تا ھه‌تایه‌ ده‌بێت به‌ شین.

٦. چاو به‌ ته‌نھا له‌ %٦٥ ی توانای مێشك ده‌بات، له‌كاتێكدا به‌ ھه‌موو ئه‌ندامه‌كانی تری له‌ش له‌ %٣٥ ی ده‌به‌ن.

٧. تا ئێستا نه‌توانراوه‌ ھیچ عه‌ده‌سه‌یه‌كی كامێرا دروست بكرێ خێراییه‌كه‌ی بگات به‌ خێرایی عه‌ده‌سه‌ی چاو.

٨. ده‌ ھه‌زار ساڵ پێش ئێستا ھه‌موو مرۆڤه‌كانی سه‌ر زه‌وی ڕه‌نگی چاویان قاوه‌یی بووه‌، به‌ڵام یه‌كێكیان بازدانێكی بۆماوه‌یی له‌ جینێكیدا ده‌ركه‌وتووه‌ و ڕه‌نگی چاوی بووه‌ به‌ شین، ئه‌مه‌ مانای ئه‌وه‌یه‌ ئه‌گه‌ر ڕه‌نگی چاوت شینه‌، له‌ بنه‌ڕه‌تدا خاڵی ھاوبه‌شی بۆماوه‌یی له‌ نێوان تۆ و ئه‌و كه‌سه‌دا ھه‌یه‌.

سه‌رچاوه‌/ رادیۆی ده‌نگ

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

ئۆلمپییێ عیراقێ لسه‌رێ كۆما دووێ یا ڤاڤارتنێن ئاسیا هاته‌ دانان

Lalish Duhok

ڤه‌كۆلینه‌ك: زێده‌ ب كارئینانا ته‌له‌فونێ كارتێكرن ل سەر چالاکییا مێشکی هەیە

Lalish Duhok

شێوازێ ساخله‌مێ ژیانێ 11 سالان تەمەنێ ته‌ درێژ دکت

Lalish Duhok