شبكة لالش الاعلامية

چەند رێنما بۆ خۆپاراستنێ ژ گەرما هاڤینێ 

چەند رێنما بۆ خۆپاراستنێ ژ گەرما هاڤینێ 
رووداو- هەولێر

رێژنە هاوڕێ*

پلەکانی گەرما لە باشووری کوردستان لە ٥٠ پلە نزیکدەبنەوە، پسپۆڕانی تەندروستی لە باشووری کوردستان دەڵێت بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما کاریگەری دەروونی و جەستەییان لێدەکەوێتەوە، هەروەها چەند رێنماییەک بۆ خۆپاراستن گەرما و تیشکی خۆر دەخەنەڕوو.

چەند رێنماییەک بۆ خۆپاراستن لە تیشكی خۆر:
لەماڵەوە بمێنەوە و کەمتر بڕۆ دەرەوە و هەوڵبدە کەمترین تیشكی خۆر لە جەستەت بدات.
خۆت دووربگرە لە شوێنە داخراوەکانی وەک نێو ئۆتۆمبێل، بەتایبەت بۆ منداڵان کە مەترسی لەسەریان دروستدەکات.
هەوڵبدە کاتی چوونەدەرەوە جلوبەرگی رەنگ کاڵ لەبەربکەیت کە تیشكی خۆر دەدەنەوە بەراورد بە رەنگە تاریکەکان.
کریمی دژەخۆر و شێدارکەرەوە بەکاربهێنە و چەندین جار دووبارەی بکەرەوە.
کڵاو لەسەر بکە و چاویلکە بەکاربهێنە.
ئاوی زۆر بخۆرەوە، کە مەترسی وشکبوونەوەی جەستە کەمدەکاتەوە. هەروەها هاوسەنگی پلەی گەرمای جەستە رادەگرێ.
چا، قاوە و خواردنەوە گازییەکان کەمبخۆرەوە، چونکە کافاینیان تێدایە و میزکردن زیاددەکەن، بەمەش جەستە وشکدەکەنەوە.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

جاما ئەفریقیا.. 6 رۆژێن پڕی شاشی

Lalish Duhok

روونشتنا زێده‌ هۆكارێ قەلەوی و شێرپەنجێ يه‌

Lalish Duhok

ب٣ رێيان پرچا سپی رەش بکە

Lalish Duhok