شبكة لالش الاعلامية

چاوان دێ زانی كێشاته‌ ساخله‌مه‌  

چاوان دێ زانی كێشاته‌ ساخله‌مه‌  
كوردستان تيڤى:
بۆ ئه‌وه‌ی‌ دیاری‌ بكه‌یت كه‌ كێشت ته‌ندروستیانه‌یه‌ و قه‌ڵه‌و نیت یان ئه‌گه‌ر بارستای‌ له‌ش زۆر باوه‌ڕ پێكراو نیه‌، به‌پێی دواین لێكۆڵینه‌وه‌ كه‌ كراوه‌ ئه‌وه‌ ده‌رده‌خات كه‌ ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ كه‌ توشی‌ نه‌خۆشی‌ ده‌بن هۆكاری‌ قه‌ڵه‌وی‌ و كێشی‌ زیادی‌ له‌شیانه‌، ئێستا چۆن بڕیاڕ ده‌ده‌یت كه‌ ئایا كێشت ته‌ندروستیانه‌یه‌ یان نا؟

له‌شوێنی‌ بارستای‌ له‌ش ده‌بێت ره‌چاوی‌ جیاوازی‌ نێوان به‌رزی‌ باڵاو پێوانه‌ی‌ كه‌مه‌ر بكه‌یت، ده‌توانیت تاقیكردنه‌وه‌یه‌كی‌ ساده‌ بكه‌یت ته‌نیا 30 چركه‌ ده‌خایه‌نیت، په‌تێكت پێویست ده‌بێت ئه‌كه‌ر نه‌بوو ده‌توانیت مه‌تری‌ به‌رگدرو به‌كاربێنیت.

پارچه‌یه‌ك په‌ت ببڕه‌ به‌ ئه‌ندازه‌ی‌ به‌رزی‌ باڵای‌ خۆت په‌ته‌كه‌ راكێشه‌ له‌ پێكانته‌وه‌ تاوه‌كو سه‌ری سه‌رت، ده‌توانین په‌ته‌كه‌ لول بكه‌یت تا نیوه‌ی‌ و له‌ كه‌مه‌رتی‌ ده‌پێچیت.

ئه‌گه‌ر توانیت په‌ته‌كه‌ ببه‌ستیت ئه‌وه‌ تۆ كه‌سێكیت كێشت گونجاوه‌، ئه‌گه‌ر نا ده‌بێت ده‌ست بكه‌یت به‌ خواردنی‌ خۆراكه‌ تایبه‌ت و گونجاوه‌كان.

سه‌رچاوه‌/ زانیاریش گشتی

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

ئەگەر زارۆكێ ته‌ به‌ژن و بالا دڤێت،ڤان كاران بكە

Lalish Duhok

ژیانی مرۆڤ دەچتە دەرڤه‌ى گۆشا ئه‌ردى .. دەست بە دروستكرنا باژێره‌كى ل سه‌ر هه‌يڤێ هاته‌ كرن

Lalish Duhok

“ناسا” دیمه‌نه‌كێ بازنه‌یی يێ سه‌يرلسه‌ر هه‌ساره‌یا مه‌ریخێ تۆمار دكت

Lalish Duhok