شبكة لالش الاعلامية

خوارنا 3 جۆرێن گۆشتى كۆلسترۆلا خوونێ بلند دكن  

خوارنا 3 جۆرێن گۆشتى كۆلسترۆلا خوونێ بلند دكن  
كوردستان تيڤى:

هه‌موو مرۆڤێك مادده‌یه‌كی مۆمی له‌ جه‌سته‌دا هه‌یه‌ پێی ده‌ڵێن کۆلیسترۆلی خوێن ، ه‌م كۆلیسترۆڵه‌ ده‌بێته‌ هۆی چەندین نەخۆشی مەترسیدار كە بەهۆی سیستمی خۆراکی ناتەندروستەوە تووشی مرۆڤ دەبێت، بەتایبەت خواردنی چەور .

بۆ ئەوەی کۆلیسترۆڵی خوێن بەرزنەبێتەوە یاخود هاوسەنگ بێتەوە ، ماڵپەڕی ” ئێم بی سی ” هۆشداری دەدات لە خواردنی سێ جۆر بەش لە گۆشتدا کە پێویستە کەمبکرێتەوە .

یه‌كێك له‌م 3 جۆر گۆشته‌ی پێویسته‌ كه‌م بكرێته‌وه‌ بۆ خواردن بریتییه‌ له‌ گۆشتی سور ، ئه‌م گۆشته‌ رێژەیەکی زۆر کۆلیسترۆلی تێدایە، بەتایبەت گۆشتی چواردەوری پەراسووی نزیک ماسولکەکانی ئاژەڵەکە، یان گۆشتی مانگا، تەنها سنگی مریشکی برژاویش هەڵبژێرە .

جۆری دووه‌م له‌ گۆشت كه‌ زیانی بۆ له‌شی مرۆڤ هه‌یه‌ پێستی مریشكه‌ كه‌ رێژەی کۆلیسترۆڵ و چەوری زۆر بەرزە و بۆ خواردن ناتەندروستە .

بۆ ئه‌وه‌ی کۆلیسترۆڵی خوێن بەرزنەبێتەوە یاخود هاوسەنگ رایبگرین پێویسته‌ خواردنی بەشەکانی ناوەوەی ئاژەڵ واتە ” الحواصل”، وەک جگەر و مۆخ كه‌م بكه‌ینه‌وه‌ چونکە بڕێکی زۆر کۆلیسترۆڵ و چەوری تێدایە، لە بری ئەوە سنگی مریشک و ماسی هەڵبژێرە.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

ئەرێ ڕاستە تیشکێن WiFi دبنە ئەگەرێ پەنجەشێرێ؟

Lalish Duhok

ڤه‌كۆلينه‌ك: زارۆكێ نێر زێده‌تر پێتڤى ب سۆزێ يه‌

Lalish Duhok

سالانە نێزیکی دوو ملیۆن زارۆك ژبه‌ر پیسبوونا ژینگەهێ دمرن

Lalish Duhok