ئێكهم لێدوانا راهێنەرێ نوو ێی عێراقێ
رووداو دیجیتاڵ
دیک ئادڤۆکات، راهێنەری نوێی هەڵبژاردەی عێراق دەڵێت ” ئەمە سەرکێشییەکی جوانە و دەمەوێت بگەمە مۆندیالی 2022ـی قەتەر “.
دوای ئەوەی رۆژی شەممە 31-7-2021 بەشێوەیەکی فەرمی لەگەڵ فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق گەیشتە رێککەوتن و وەک راهێنەری هەڵبژاردەکە دیارییکرا، ئادڤۆکات بە رۆژنامەی ئی دی سپۆرتی هۆڵەندیی راگەیاند ” ئەمە سەرکێشییەکی جوانە و لەپێناو پارەدا گرێبەستی لەگەڵ هەڵبژاردەکە نەکردووە “.
ئادڤۆکات زیاتر گوتی ” ئامانجی من لە وەرگرتنی راهێنەرایەتی عێراق گەیشتنە بە مۆندیالی 2022 “.
دیک گوتی ” ئالنگارییەکی جوانە، یارییەکانی عێراق لە پاڵاوتنەکاندا لە قەتەر دەکرێن، لەسەر ئێمە پێویستە کاربکەین بۆ ئەوەی خەونی گەیشتن بە مۆندیال بکەینە راستی “.
راهێنەرە هۆڵەندییە دەڵێت ” گوتبووم لەسەر ئاستی یانەکان لە راهێنەرایەتیکردن دەوەستم، بەڵام هەمیشە کارکردنم وەک راهێنەری هەڵبژاردە نیشتمانییەکانم بە کراوەیی هێشتووەتەوە و زۆر دڵخۆشم بەم ئالنگارییە نوێیە “.
دیک ئادڤۆکات، لە دوایین پاڵاوتنەکانی گەیشتن بە مۆندیالی 2022ـی قەتەر سەرپەرشتی هەڵبژاردەی عێراق دەکات، کە یارییەکانی لە مانگی ئەیلوولی داهاتوو دەکرێن و هەڵبژاردەکە لە کۆمەڵەی یەکەم بەرامبەر کۆریای باشوور، ئێران، ئیمارات، لوبنان و سوریا یارییدەکات.
دوای دەستبەکاربوونی ئادڤۆکات وەک راهێنەری عێراق، هەڵبژاردەکە بڕیارە کەمپێکی مەشق و راهێنان لە ئیسپانیا بکات و چەند یارییەکی دۆستانەش ئەنجامبدات.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
