شبكة لالش الاعلامية

کریستیانۆ رۆناڵدۆ دێ چتە بایرن میونشن؟

کریستیانۆ رۆناڵدۆ دێ چتە بایرن میونشن؟
رووداو دیجیتاڵ

تا دێت قسە و باسەکان لەسەر داهاتووی کریستیانۆ رۆناڵدۆی ئەفسانەی پورتوگالی لەگەڵ یانەی مانچێستەر یونایتدی ئینگلیزی لە هاوینی ئەمساڵدا زیاتر دەبن، بەتایبەت دوای ئەوەی تیپەکە نەیتوانی بگاتە چامپیۆنزلیگ.

چەند رۆژیکە راپۆرتە رۆژنامەڤانییەكان باس لە ئەگەری پەیوەندیكردنی کریستیانۆی تەمەن 37 ساڵی بە یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانییەوە دەکەن، گوایە ئەو یانەیە بەدوای جێگرەوەی رۆبێرت لیڤاندۆڤسكیی ئەستێرەی پۆڵەندیدا دەگەڕێت، كە بڕیاریداوە یاریگەی ئەلیانز ئارێنا جێبهێڵێت و بە ئاشکرا رایگەیاندووە “نایەوێت چیدی یاری بۆ یانەی باڤاری بکات”.

هەندێک لە میدیاکانی ئەڵمانیا، ئەم دەنگۆیانەیان رەتکردەوە و جەختیان لەسەر ئەوە کردەوە کە “رۆناڵدۆ بەشێک نییە لە پلانەکانی بایرن میونشن، چونکە لەگەڵ سیاسەتەکەیدا ناگونجێت لە بازاڕی گواستنەوەکاندا”.

ئەو سەرچاوانە ئاماژەیان بەوەشکردووە “پێدەچێت کریستیانۆ لە مانەوە لەگەڵ مانچێستەر یونایتد نزیکتر بێت لەوەی نیازی رۆیشتنی هەبێت لە یانەی شەیتانە سوورەکان”.

ئەم هەواڵە هاوکاتە لەگەڵ لێدوانەکانی یاریزانە پۆرتوگالییەکە بۆ ماڵپەڕی فەرمی یانەکەی، کە متمانەی خۆی بە توانای شەیتانە سوورەکان پشتڕاستکردەوە بۆ گەڕانەوەی لە وەرزی داهاتوودا بۆ ئاستە راستەقینەکەی، ئەمەش وەک ئاماژەیەک بۆ نیازی مانەوەی.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

زێدانى ریال مه‌درید بجێهێلا

Lalish Duhok

چه‌ند به‌لگه‌نامه‌یه‌ك: هیتله‌ر د مرنێ دا ساخته‌كاری كريه‌ و ئه‌وكه‌سێ مرى هاوشێوێ وى بوو

Lalish Duhok

بڤى جۆرى باوه‌ريا زه‌لامى ب دەست ڤه‌ بينە

Lalish Duhok