بۆچی ل شەڤان پرخەپرخێ دكەی؟
باسنيوز:
بەگوێرەی زانیارییەكانی پسپۆڕانی گۆڤاری (تەندروستیی سێو)، پرخەپرخ كردنی شەوانە بۆ چەندین هۆكار دەگەڕێتەوە، كە بریتین لە:
– زۆربوونی كێشی جەستە.
– خواردنەوەی كحوول پێش خەوتن دەبێتە هۆی پرخەپرخ كردن.
– هەبوونی كێشەیەك لە لووتدا.
– كەمخەوی و نەخەوتن وەكوو پێویست، دەبێتە هۆی سەرهەڵدانی ئەم حاڵەتە.
– جۆری خەوتنیش، واتە بە شێوەیەك بخەوی، كە نەتوانی بەئاسانی هەناسە بدەیت و بۆڕییەكانی هەناسەت رێی نەفەس كێشانیان نەبێت، ئەمەش هۆكارە بۆ پرخەپرخ.
– هەبوونی كێشەیەك لە زمانی چكۆلەدا، كە لە بەشی سەرەوە و ژوورەوەی ناو دەمە.
جێ باسە، پرخەكردن چارەسەر و دەرمانی هەیە، تەنیا دەبێت هۆكارەكە لەلایەن پزیشكی پسپۆڕەوە بدۆزرێتەوە.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
