شبكة لالش الاعلامية

ل هه‌يڤا 9 ئایفۆن 8 دێ ئێته‌ نمايشكرن

ل هه‌يڤا 9 ئایفۆن 8 دێ ئێته‌ نمايشكرن

ZNA – ھەولێر
کۆمپانیای ئەپڵ بۆ بەرھەمە ئەلیکترۆنییەکان بەنیازە لەماوەی چەند رۆژی داھاتوو کۆنفرانسێک رێکبخات بۆ خستنە بازاڕی چەند بەرھەمێکی نوێ لەوانەش ئایفۆن ٨ ..

بەپێی ھەواڵێکی پێگەی سکای نیوز , کۆمپانیا ئەپڵ بڕیاریداوە لە ١٢ ی مانگی داھاتوو (ئەیلول/ سێپتەمبەر) پێنج بەرھەمی نوێی خۆی نمایش بکات و بیخاتە بازاڕەکانەوە و یەکێکیش لەم بەرھەمانە ئایفۆن ٨ دەبێت ..

بەپێی ئەو زانیاریانەی دەست کەوتووە , ئایفۆن ٨ ئامێرێکی زۆر ناوازە دەبێت و بەشی پێشەوەی بەتەواوەتی شاشە دەبێت و تا دەگاتە رووخەکانی , ئەمەش یەکەم جارە کۆمپانیای ئەپڵ مۆبایلێکی لەم شێوەیە بەرھەم دەھێنێت , جگە لەمەش چەندین تایبەتمەندی دیکە لەخۆ دەگرێت و نرخەکەشی نزیکە ١٠٠٠ دۆلار دەبێت …

ھەر لەم کۆنفرانسە کۆمپانیای ئەپڵ چوار بەرھەمی دیکە دەخاتە روو ئەوانیش بریتین لە دوو مۆبایلی ھاوشێوەی ئایفۆن ٧ و ئایفۆن ٧ پلەس , جگە لەمەش کاتژمێرێکی نوێ و ئامێرێکی ئەپڵ تی ڤی , بەڵام بەشێوەیەکی پێشکەوتووتر بەبەراورد بەبەرھەمەکانی پێشووی ..

یاسین ئەحمەد
سەرچاوە / سکای نیوز

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

کۆمپانیا Whats up  داوى ب پشتگیریکرنا چەند سیستەمێن مۆبایلا دئينت 

Lalish Duhok

وه‌تسئه‌پ تايبه‌تمه‌نديه‌كا نوى بۆ بكارهێنه‌ران زێده‌ دكه‌ت

Lalish Duhok

ب پێنج ئه‌پ مۆبایلا خۆ بپارێزه‌

Lalish Duhok