نوفمبر 22, 2024

Lalish Media Network

صحيفة إلكترونية يومية تصدر باشراف الهيئة العليا لمركز لالش الثقافي والاجتماعي في دهوك - كوردستان العراق

تهنئة من المكتب السياسي لـ PDK بمناسبة تاسيس مركز لالش

مەکتەبی سیاسى پارتی، ٢٢ ساڵەی دامەزراندنی بنکەی رۆشنبیری لالشی پیرۆز کرد

هەولێر-KDP.info- مەکتەبی سیاسی پارتیی دیموکراتی کوردستان لە پەیامێکدا رایگەیاند ” هیواخوازین (22)ساڵەی دامەزراندنی بنكەی رۆشنبیری و كۆمەڵایەتی لالش، زیاتر هەوێنی قووڵبوونەوەی گیانی برایەتی وئاشتەوایی و یەكڕیزی بێ لەسەر ئاستی نەتەوەیی و نیشتیمانیمان و داكۆكیكردن لە مافە رەواكانمان”.

دەقی پەیامی پیرۆزبایی مەکتەبی سیاسی: بەڕێزان سەرۆك و ئەندامانی دەستەی باڵای بنكەی رۆشنبیری وكۆمەڵایەتی لالش بەبۆنەی (22) ساڵیادی دامەزراندنی بنكەكەتان گەرمترین پیرۆزبایی لە ئێوەودەستەی باڵاوئەندامانتان دەكەین، هیوادارین هەمیشە لە كاروچالاكییەكانتان بەردەوام بن بۆ بەرەو پێشخستنی بنەما رەسەنەكانی كوولتوری و رۆشنبیریتان. گەلی كوردستان بە هەموو چین و توێژ و پێكهاتە جیاجیاكانیەوە لەسایەی رژێمە یەكلەدواییەكەكانی ئیراق دووچاری دڕندەترین شاڵاوی پەراوێزكردن و چەوساندنەوە بووە، نەخاسمە كوردانی ئێزیدی ئەوانەی بوونە قوربانی دەست لێشاوی راگواستن و كۆكردنەوەی زۆرەملێ بۆ سڕینەوەی شوناسی نەتەوەییان . دامەزراندنی بنكەی لالش وەك دەسكەوتێكی دیاری بزووتنەوەی رزگاریخوازی كوردی، پێویستیەك ودەرفەتێكی مێژوویی بوو بۆ گەشانەوەوناساندن وبەرزراگرتنی شوناسی ئێزدیاتی، كە لەسەردەمێكی سەخت ودژوار دامەزرا، وەك یەكەم دەزگای رۆشنبیری وكۆمەڵایەتی لە نێو كۆمەڵگەی ئێزیدیان سەریهەڵداولەسەر دەستی دەستەبژێرێكی رۆشنبیری ئیزیدیان هاتە پێكهاتن. بێگومان پاڵپشتی تەواووبەردەوامی ماددی ومەعنەوی لەلایەن پارتی دیموكراتی كوردستان و سەرۆك (مەسعود بارزانی) راستیەكی حاشاهەڵنەگرە بەمەبەستی پاراستنی كوولتوری رەسەنی ئێزدیاتی و پەرەپێدان وپێشكەوتنی واقیعی رۆشنبیریی و كۆمەڵایەتی و پتەوكردنی هۆشیاری نەتەوەیی لەسایەی سیستەمی دیموكراسی و سەقامگیریی لە هەرێمی كوردستاندا، بەتایبەتی لەو هەڵومەرجە دژوارەی شەڕی داسەپاوی تیرۆریستاندا و بەرگریكردن لە خاك و نیشتیمانەكەماندا و ئەو سەركەوتنە مەزنانەی بە سەرپەرشتی راستەوخۆی (سەرۆك بارزانی) و هەوڵ و هیممەت و قوربانیدانی هێزی پێشمەرگەی كوردستان وخۆراگری رۆڵە وەفادارەكانی گەلەكەمان هاتنە دی، هەروەها هەوڵ وكۆششی بەردەوام بۆ گەڕاندنەوەی ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم . هیواخوازین (22)ساڵەی دامەزراندنی بنكەی رۆشنبیری و كۆمەڵایەتی لالش، زیاتر هەوێنی قووڵبوونەوەی گیانی برایەتی وئاشتەوایی و یەكڕیزی بێ لەسەر ئاستی نەتەوەیی و نیشتیمانیمان و داكۆكیكردن لە مافە رەواكانمان. جارێكی دیكە پیرۆز بێت ساڵیادی دامەزراندنی بنكەی رۆشنبیریی و كۆمەڵایەتی لالش..

مەكتەبی سیاسی پارتیی دیموكراتی كوردستان 12/5/2015

http://www.kdp.info/a/d.aspx?l=13&a=78852

تُتاح هذه الصورة أيضا في: العربية

مقالات ذات صله

الرد

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *

Copyright © 2021 by Lalish Media Network .   Developed by Ayman qaidi