دەزگای بارزانی و حكوومه‌تی ئه‌ڵمانیا ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی شنگالیان تاوتوێ کرد![]()
ئەڵمانیا-KDP.info– نوێنه‌ری ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی له ئه‌ڵمانیا له‌گه‌ڵ (دیتۆر دۆمبرۆسكی)، جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی هه‌رێمی براندبۆرگی ئه‌ڵمانیا كۆبووەوە و میكانیزمی چۆنییه‌تیی ئاوه‌دانكردنه‌وه و گه‌شه‌پێدانی ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تیی ده‌ڤه‌ری شنگال و زومماریان تاوتوێ کرد.
له سه‌ردانێكی فه‌رمیدا بۆ ئه‌ڵمانیا، (ئاوات مسته‌فا)، ئه‌ندامی ده‌سته‌ی كارگێڕیی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی زنجیره‌یه‌ك دیدار و كۆبوونه‌وه‌ی گرینگی له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ئه‌و وڵاته‌دا بەڕێوەبرد و له دیدارێكیدا له‌گه‌ڵ (دیتۆر دۆمبرۆسكی)، جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی هه‌رێمی براندبۆرگی ئه‌ڵمانیا كۆ بووەوە و میكانیزمه‌كانی چۆنییه‌تیی دووباره ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی شنگال و ده‌ڤه‌ری زومماریان تاوتوێ كرد و هه‌ردوولا هاوڕابوون له‌سه‌ر په‌له‌كردن له دووباره نووژه‌نكردنه‌وه‌ی ئه‌و ناوچانه‌ی كه به هۆی شه‌ڕه‌وه وێران کراون.
به پێی به‌رنامه‌یه‌كی هاوبه‌ش، بڕیاره ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی و حكوومه‌تی ئه‌ڵمانیا بۆ بووژاندنه‌وه‌ی كه‌رتی كشتوكاڵ چه‌ند پرۆژه‌یه‌كی كشتوكاڵی له‌و ناوچانه‌دا جێبه‌جێ بكه‌ن، كه به هۆی شه‌ڕه‌وه وێران بوونە. ئه‌مه‌ش بە یه‌كێك له سیاسه‌ته‌كانی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی له‌پێناو پێشخستن و دووباره هه‌ڵسانه‌وه‌ی كه‌رتی ئابووری و ڕێكخستنی باری كۆمه‌ڵایه‌تیی شنگال و ده‌وروبه‌ری داده‌نرێت. له دیدارەکەدا هەردوولا گه‌یشتنه ئه‌و ده‌ره‌نجامه‌ی کە بۆ هه‌ڵساندنەوەی بارودۆخی ناوچه‌كانی ده‌ڤه‌ری شنگال و ده‌وروبه‌ری شاندێكی باڵای ئه‌ڵمانیا سه‌ردانی كوردستان بكه‌ن و له نیزیكه‌وه له‌گەڵ بارودۆخی ئاواره ئێزدییه‌كان ئاشنا ده‌بن.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
