شبكة لالش الاعلامية

کچه‌كا دى يا ئێزدی ژدەستێ داعشێ هاته‌ رزگارکرن

کچه‌كا دى يا ئێزدی ژدەستێ داعشێ هاته‌ رزگارکرن
دهۆك-KDP.info-
بەرپرسی نوسینگەی ڕزگارکردنی کوردانی ئێزدی لە دەستی داعش گوتی، ئەمڕۆ توانرا کچێکی دیکەی ئێزدی لەدەستی داعش ڕزگار بکرێت.
 
(حوسێن قایدی) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند، “پێش چەند ڕۆژێک زانیاریمان ھەبوو و ئەمڕۆش بەھاوکاری ھێزە ئەمنیەکان توانرا کچێکی دیکەی ئێزدی کە تەمەنی ٢٢ساڵە و خەڵکی سەنتەری قەزای شنگاله‌ لە دەستی تیرۆرستانی داعش رزگار بکرێت.
 
(قایدی) گوتیشی، “تاوەکو ئێستا توانراوە ٢ھەزار و٩٤٢کوردی ئێزدی لەدەستی داعش رزگار بکرێت و نزیکەی ٣ھەزار و٤٠٠کەسی دیکەماون رزگار بکرێن.
 
 
بەرپرسی نوسینگەی ڕزگارکردنی کوردانی ئێزدی باسی لەوەشکرد، جگە لەسەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی كوردستان، نە حکوومەتی عێراق، نە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی و نەھیچ وڵاتێکی عەرەبی ھاوکاری ئێمەی نەکردووە.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

كۆڕه‌كێ بازنى ل دۆر جه‌ژنا سه‌رێ سالا ئێزديان ب رێڤه‌چوو

Lalish Duhok

بنگەهێ‌ لالش و زانكۆیا مووسل دووپاتی ل خورتكرنا پەیوەندیان كر

Lalish Duhok

کۆچۆ.. قۆناغا 3یێ یا ھلدانا گۆڕێن ب کۆم ب داوی ھات

Lalish Duhok