شبكة لالش الاعلامية

شاه جوانا عێراقێ بۆ نەخۆشخانێ هاته‌ رەوانەكرن

شاه جوانا عێراقێ  بۆ نەخۆشخانێ هاته‌ رەوانەكرنdf39794dc3f829be204fb4e5e2d1680a_L

باسنيۆز:

پاش سەرپەرشتیكردنی خۆپیشاندانێك بۆ ئیدانەكردنی تەقینەوەكانی ناوچەی كەڕادەی بەغدا، لەلایەن هێزە ئەمنییەكانی عێراقەوە گازی فرمێسك ڕێژ بەڕووی خۆپیشاندەراندا پژێنرا ‌و بەو هۆیەوە شەیما قاسم كچە شاجوانی عێراق رەوانەی نەخۆشخانە كرا.

شەیما قاسم كچە كوردە شاجوانەكەی عێراق بۆ ساڵی 2015، لە پەیجی تایبەتیی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی فەیسبووك ژمارەیەك وێنە و گرتەی ڤیدیۆیی خۆی بڵاو كردووەتەوە كە تێیدا لە نەخۆشخانە دەردەكەوێت پاش ئەوەی لە خۆپیشاندانێكدا لە ناوچەی كەڕادەی بەغدا لەلایەن هێزە ئەمنییەكانی عێراقەوە گازی فرمێسكڕێژیان بەڕووودا دەتەقێنرێت.

بەپێی ئامارەكانی وەزارەتی تەندروستیی عێراق بەهۆی تەقینەوەكانی ناوچەی  كەڕادەی بەغدا تا ئێستا زیاتر لە 280 هاووڵاتی گیانیان لەدەست داوە و ژمارەیەكی زۆریش برینداربون.

دووشەممەی رابردوو 4/7/2016 ژمارەیەك تەقینەوە لە ناوچەی كەڕادەی بەغد روویان دا و بەهۆیانەوە سەدان هاووڵاتی بوونە قوربانی ‌و رۆژێك پاش تەقینەوەكانیش وەزیری ناوخۆی عێراق دەست لەكاركێشانەوەی خۆی راگەیاند.

شاجوانی عێراق لە ساڵی 1993 لەدایك بووە و خوێندكاری كۆلێژی كارگێڕی ‌و ئابووریی زانكۆی كەركووكە.

yyyyy

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

ئه‌لمانیا.. ژبه‌ر گه‌رمێ ماسی دمرن

Lalish Duhok

عێراقێ ژ ئيرانێ بر

Lalish Duhok

دڤێ ھەفتيێ دا دیاردەیەکا گەردوونی يا دەگمەن دێ روودەت، ١٥٠ساله‌ روونەدايە

Lalish Duhok