شبكة لالش الاعلامية

ئيران بۆ ژناڤبرنا جیهانێ بۆمبه‌كا ئەتۆمیا مه‌زن دروست دكت

ئيران بۆ ژناڤبرنا جیهانێ بۆمبه‌كا ئەتۆمیا مه‌زن دروست دكتc3c36e82dffc926c3e3ba0cc3bad77d1_L

باسنيۆز:

مەریم رەجەوی سەرۆكی رێكخراوی موجاهیدینی خەلق لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانییدا لە پاریس رایگەیاند هێزەكانی بەرەنگاری سیستەمی ویلایەتی فەقیهی ئێران تا دێت ژمارەیان زۆرتر دەبن. هاوكات رایشیگەیاند كە پێویستە ئەو سیستمە لەناو ببرێ.

رەجەوی ئاماژەی بەوەش كرد كە حكوومەتی ئێران لە بەڕێوەبردنی ئێراندا سەركەوتوو نەبووە و پێویستە بڕووخێنرێ.

رەجەوی گوتی گەلی ئێران پەردەی لەسەر نیازە خراپەكانی حكوومەتی ئێران لاداوە كە مەبەستی دروستكردنی بۆمبێكی ئەتۆمی گەورەیە جیهانی پێ‌ لەناو ببات.

هاوكات سەرۆكی رێكخراوی موجاهیدینی خەلق؛ باسی تێوەگلانی تارانی كرد لە سووریا كە ژمارەیەكی زۆر لە سەرباز و پاسدارانی ئێرانی لەو وڵاتە لە دەست داوە و تاوان لەو وڵاتە ئەنجام دەدات بۆ شاردنەوەی دۆڕانەكانی. گوتیشی تاران هەلی لادانی سزاكانی قۆستووەتەوە و پشتیوانی لە ئەسەد دەكات كە تاوانی كۆمەڵكوژی لە سووریا ئەنجام دەدات.

رەجەوی باسی ئەوەیشی كرد كە حكوومەتی تاران هێرشی كردووەتە سەر ئۆردوگای لیبرتی لە بەغدا و ئەو هێرشە دەیان قوربانی لێ كەوتەوە.

هاوكات رەجەوی سیستەمی ویلایەتی فەقیهی بە رێكخراوی داعش چوواند و گوتی هەردووكیان پێوەندییان بە ئیسلامەوە نییە.

رەجەوی دووپاتی كردەوە كە حكوومەتی تاران لەوسا پتر سونەكان سەركوت دەكات و دەستدرێژییان دەكاتە سەر.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

كۆمپانیا DNO  كوژمێ 62 ملیۆن دۆلارا ژ حكوومه‌تا كوردستانێ وه‌ردگرت

Lalish Duhok

مه‌لا به‌ختیار : پێچان و نه‌پێچانا ئالایێ عیراقێ لسه‌ر ته‌رمێ مام جه‌لال يا گرنگ نيه

Lalish Duhok

مەسرور بارزانی: هەرچی بۆ خەڵکی زاخۆ بکرێت مافی خۆیانە

Lalish Duhok