شبكة لالش الاعلامية

كوردێن ئەلمانیا بێ ئۆمێد بوونە،پتريا وان يێ دزڤرن

كوردێن ئەلمانیا بێ ئۆمێد بوونە،پتريا وان يێ دزڤرنImageThumb (1)

ئەڵمانیا -KDP.info-

بە هۆی هێنانە ژورەوەی ئەو شەپۆلە زۆرەی پەنابەرانی سووریا بۆ خاکی ئەڵمانیا لە لایەن حکوومەتەوە، کوردانی ئەوروپا و ئەڵمانیا بە شێوەیەکی تایبەتی بێئومێد بوونە و ڕۆژانە سەدان کورد لە کەمپەکانەوە خۆیان ناونووس دەکەن بۆ گەڕانەوە و زۆرێک لە پەنابەران بە هۆی فڕێدان و ونکردنی پاسپۆرتەوە ڕوو دەکەنە کونسوڵخانەی عێراق لە فرانکفۆرت و بەرلین بۆ وەرگرتنی پاسپۆرتی کاتی گەڕانەوە.

زۆربەی کوردەکانی ئەڵمانیا و ئەوروپا، خەڵکی سووریا بە هۆکار دەزانن بۆ دواکەوتنی ڕاییکرانی مامەڵەکانیان بۆ وەرگرتنی مافی پەنابەرێتی لەم وڵاتانە و هەروەها دووری لە کەسوکار و قورسی زمان و سەختی لەوێ و بەهۆی زۆری زەریبەی ئەم وڵاتە لەسەر ئاو و کارەبا و ئەنجامدانی هەر هەڵەێکی یاسایی.

پێشتر هاووڵاتیانی سووریا لە لایەن چەندین وڵاتی ئەوروپاییەوە سنووریان بۆ واڵا کرا بە شێوەیەکی فەرمی، ئەمەش وای کردووە زۆربەی چانسەکان بۆ ئەوان بێت.

وا ئێستا لە بۆندس ئەمتەکانی وڵاتی ئەڵمانیا ڕۆژانە ڕێژەێکی زۆر(تەڕد-ڕەفز)بۆ هاوڵاتیانی عیراقی دەگەڕێتەوە و ماوەی ٣٠ ڕۆژیان بۆ دیاری دەکرێت تاکو ئەو وڵاتە جێ بهێڵن،ئەمەش لەکاتێکدایە پەڕینەوە بۆ بەریتانیا و فنلەندا یەکجار ئەستەم بووە کە دوا هەڵبژاردەیە لە بەردەستیاندا.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

دراڤێ ھاندانا مامۆستایان دێ ئێته‌ خەرجكرن 

Lalish Duhok

حكومه‌تا هه‌رێمێ دڤێت گهۆرينا د سیسته‌میێ پاشه‌كه‌فتێ موچه‌ى دا بكت

Lalish Duhok

سەرۆک بارزانی پێشوازیا شاندەكێ سه‌ربازيێ بریتانیا کر

Lalish Duhok