شبكة لالش الاعلامية

سوید ژماره‌يا سەربازێن خۆ ل ھەرێما کوردستانێ زێده‌ دكت

سوید ژماره‌يا سەربازێن خۆ ل ھەرێما کوردستانێ زێده‌ دكت SARBAZANISWED

K24 – ھەولێر

وەزیری بەرگری سوید، پیتەر ھالکڤێست، ئاشکرای کرد کە وڵاتەکەی بەنیازە ژمارەی سەربازەکانی لە ھەرێمی کوردستان زیاد بکات، ئەمەش لەدوای ئەوەی لەلایەن ھێزی ھاوپەیمانانی نێودەوڵەتییەوە لە دژی داعش داوایان لە سوید کردووە رۆڵێکی کاراتری ھەبێت لە بەرەنگاربوونەوەی ئەو گرووپە توندڕەوە لە عێراق.

پیتەر ھالکڤێست ئەوەشی ئاشکرا کرد کە ئێستا 35 سەربازی سویدی لە ھەرێمی کوردستانن و بەنیازن بەمنزیکانە ژمارەی سەربازەکانیان زیاد بکەن بۆ 70 سەرباز.

ھەروەھا وەزیری بەرگری سوید رایگەیاند حکوومەتەکەی لەو بڕوایەدایە دەبێ سویدیش رۆڵێکی فراوانتری لە شەڕی داعشدا ھەبێت، ھاوشێوەی وڵاتانی دیکەی جیھان.

سەربازانی سوید لە مانگی ئابی رابردووەوە لە ھەرێمی کوردستانن و مەشق و راھێنان بە ھێزی پێشمەرگە دەکەن.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

ئێكشه‌مب و دوشه‌مبێ ئه‌ڤ جهه‌ دێ مووچه‌ى وه‌رگرن

Lalish Duhok

ئێكەتیا ئەوروپا بەرسڤا داخوازیەكا بارزانی ددەت

Lalish Duhok

هەرێم؛ لژنەیەك ژ رێڤه‌به‌ريا گومركان بۆ گفتوگۆكرنێ لگەل بەغدا دئێته‌ پێك ئينان 

Lalish Duhok