شبكة لالش الاعلامية

شێخ شامۆ:ژبلى هه‌رێمێ كه‌س خودانێ شنگالێ نينه‌

شێخ شامۆ:ژبلى هه‌رێمێ كه‌س خودانێ شنگالێ نينه‌

شنگال-KDP.info-ImageThumb

شاندێکی یوئێن سەردانی قەزای شنگالی کرد و لەگەڵ ئیدارەی شنگالدا کۆ بوونەوە، نوێنەری کوردانی ئێزدی لە پەرلەمانی کوردستانیش دەڵێت، ئەو سەردانە دوو خاڵی گرنگ لەخۆ دەگرێت؛ یەکەم ھەموو ئەو دەنگۆیانەی ڕەت کردەوە کە باس لەوە دەکەن شنگال سەر بە بەغدایە و کوردستانی نییە کە ئەمە پەیامێکی گرنگی سیاسی بوو؛ ئەوەی دیکەش لە ڕووی ئابوورییەوەیە کە ھاوکاری ئاوارەگەراوەکانی شنگال دەکات.

نوێنەری کوردانی ئێزدی لە پەرلەمانی کوردستان (شێخ شامۆ) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: “سەردانی شاندی یوئێن بۆ شنگال و کۆبوونەوە لەگەڵ بەرپرسانی ئیدارەی شنگالدا پەیامێکە بۆ ئەو گروپانە کە بە ناوی شنگالەوە قسە دەکەن و، بە بەغدای دەبەسنەوە و، دەیعەرەبێننەوە؛ دیارە تەنھا ئیدارەی شنگال شەرعیەتی ھەیە و ئەوانەی دیکە ھیچ شەرعیەتیان نییە.”

(شێخ شامۆ) گوتیشی، شاندەکەی نوێنەری یوئێن داوای کرد لیستێکی ناوی ئەو خێزانانەیان پێ بدەین کە دەگەڕێنەوە بۆ سەر ماڵەکەیان؛ بە تایبەت خەڵکی باکووری شنگال، بۆ ئەوەی پێداویستی ژیانیان بۆ دابین بکەن.

نوێنەری کوردانی ئێزدی لە پەرلەمانی کوردستان ڕوونیشی کردەوە، ئەمە پەیامێکی گەورەی سیاسی بوو بۆ کوردانی ئێزدی کە شنگال بەشێکی گرنگی ھەرێمی کوردستانە و جگە لە ھەرێم کەس خاوەنی شنگال نییە.

(شێخ شامۆ) ڕاشیگەیاند، جگە لەوەش قازانجێکی زۆری ئابووریی ھەیە کە ئەوانەی دەگەڕێنەوە، یوئێن ھاوکارییان دەکا.

ئەوەشی گوت، ئەو شاندە سەردانی گۆڕە بەکۆمەڵەکانیش کردووە و، لیستێکیش دەربارەی زەرەروزیانەکان ئامادە دەکات و، بەو پێیە ئاوارە گەڕاوەکان ھاوکاری دەکا.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

بنگەهێ‌ لالش جەژنا چلێ‌ هاڤینێ‌ ل تەڤایا ئێزدیان پیرۆز دكت

Lalish Duhok

رێكخراوەك هاریكاریێن ماددی پێشكێشی هەژارێن دهۆكێ‌ دكت

Lalish Duhok

نێچیرڤان بارزانی داخوازا ناساندنا كۆمكوژیا ئێزديان ژ نه‌ته‌وه‌یێن ئێكگرتی دكت

Lalish Duhok