شبكة لالش الاعلامية

ئەمریکا ٥ بنگه‌هێن سەربازی ل هەرێما کوردستانێ دروست دكت

ئەمریکا ٥ بنگه‌هێن سەربازی ل هەرێما کوردستانێ دروست دكت  

هەولێر-KDP.info-ImageThumb

پێگەی ئەلکترۆنی ئی‌کورددەیلی نووسیویەتی کە ئەمەریکا بە گوێرەی ئەو پرۆتۆکۆڵە سەربازییەی کە لەگەڵ هەرێمی کوردستاندا واژۆی کردووە پێنج بنکەی سەربازی لە هەرێمی کوردستاندا دروست دەکات و، لەگەڵ ئەوەیشدا بۆ ماوەی ١٠ ساڵ ئەمەریکا مەشق و راهێنان بە پێشمەرگە دەکات و مووچەیشیان پێ دەدات.

ڕۆژی سێشەممە ١٢/٧/٢٠١٦، بە سەرپەرشتی و ئامادەبوونی سەرۆک بارزانی، یادداشتی لێکتێگەیشتن و هاوکاریی نێوان وەزارەتی پێشمەرگە و وەزارەتی بەرگریی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا، لەلایەن کەریم شنگالی وەزیری پێشمەرگە بە وەکالەت و ئێلیزا سلۆتکین جێگری وەزیری بەرگریی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا، ئیمزا کرا.

ئەم ڕێککەوتنە وەک پێگەی ئینگلیزی ئی‌کورددەیلی ڕایگەیاندووە دوای پێوەندییەکی تەلەفۆنیی نێوان سەرۆکی هەرێمی کوردستان مەسعوود بارزانی و ئاشتۆن کارتەر وەزیری بەرگریی ئەمەریکا لەدایک بوو.
بە گوێرەی پێگەی ئی‌کورددەیەلی، ئەمەریکا ٥ بنکەی سەربازی لە هەرێمی کوردستاندا دادەمەزرێنێ کە ئەمە لە چوارچێوەی ئەو پرۆتۆکۆلە سەربازییەدایە کە لە نێوان هەولێر و واشنتندا واژۆ کراوە.
پێگەکە بڵاویشی کردووەتەوە کە، بنکە سەربازییەکان دەکەونە پارێزگای هەولێر و دهۆک و دوو بنکەی سەربازی دەکەوێتە هەریر کە سەربە پارێزگای هەولێرە و یەکێکیشیان لە ئەتروش دەبێ.

جگە لەوەی کە پێگەکە باسی لەوە کردووە کە ئەم پرۆتۆکۆڵە سەربازییە بۆ هەماهەنگیی نێوان هەرێم و ئەمەریکایە بە مەبەستی لەنێوبردنی داعش، بەڵام ئەوەیشی خستووەتە ڕوو کە ئەمەریکا بە گوێرەی ئەو رێککەوتنە بۆماوەی ١٠ ساڵ مەشق و راهێنان بە پێشمەرگە دەکات لەگەڵ پێدانی مووچە.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

هێزێن هه‌ڤبه‌شێن عێراقى خۆ بۆ هێرش کرنا سەر داعش ئامادە دکن

Lalish Duhok

پارتی: باشترین گهۆرین ئه‌وه‌ نه‌وشێروان موسته‌فا خوه‌ ب گهۆریت

Lalish Duhok

ڤێ هه‌فتيێ مووچێ یەكەيا پاسەوانان ب سیسته‌مێ نوو دێ ئێته‌ دابەشكرن

Lalish Duhok