شبكة لالش الاعلامية

مه‌حمود ئێزدی:پارتی پالپشتيا خواست و داخوازيێن كوردێن ئێزدی دكت

مه‌حمود ئێزدی:پارتی پالپشتيا خواست و داخوازيێن كوردێن ئێزدی دكت4
كوردستان تی فی
مه‌حمود ئێزدی ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان دوپاتی كرده‌وه‌ كه‌ سه‌رۆك بارزانی و پارتی دیموكراتی كوردستان پشتیوانی خواست و داخوازی و كوردانی ئیزیدیه‌ له‌ هه‌موو بوارێكدا .

مه‌حمود ئێزدی ئه‌ندامی ئه‌جومه‌نی سه‌ركردایه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان سه‌ردانی باره‌گای بنگه‌ی لالش-ئه‌ڵمانیا له‌ شاری بیلفیلد كرد و له‌گه‌ڵ ده‌یسته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ڕو ژماره‌یه‌ك كه‌سایه‌تی ئێزیدی كۆبویه‌وه‌ به‌تێرو ته‌سه‌لی باسی ڕه‌وشی ئێستای كوردستان و ناوچه‌كه‌ و هه‌روه‌ها سیاسه‌تی سه‌رۆك بارزانی و سه‌ركردایه‌تی پارتی و پشتیوانیان بۆ كوردانی ئێزیدی كرد . مه‌حمود ئێزیدی وتیشی سه‌رۆك بارزانی و پارتی هه‌رده‌م پشتیوانی خواست و داخوازیه‌كانی كوردانی ئێزیدی بوون .

سه‌باره‌ت به‌ داگیر كردنی شنگال له‌لایه‌ن تیرۆرستانی داعش و ڕفاندنی كچ و منداڵی كوردانی ئێزیدی محمود ئێزدی وتی سه‌ركردایه‌تی پارتی و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پاڵپشتی هه‌ره‌ سه‌ره‌كیه‌ بۆ به‌ جینۆساید ناساندنی ئه‌م تاوانه‌ .

له‌ لای خۆشیه‌وه‌ ئه‌ندامی بنكه‌ی لاله‌ش – ئه‌ڵمانیا باسی له‌ ڕه‌وشی ژیانی كوردانی ئێزیدی كرد و چه‌ندین داخوازی پێشنیاری خسته‌ڕوو بۆ باشتركردنی ڕه‌وشی كوردانی ئێزیدی له‌ژێر سێبه‌ری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و سه‌رۆك بارزانی و هه‌روه‌ها پشتیوانی ته‌واوی ئه‌ندامانی بنكه‌ی لالش بۆ ئه‌نجامدانی ڕیفراندۆم و ڕاگه‌یاندنی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی كوردستان دوپاتكرده‌وه‌ .

1

2

3

5

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

پارێزگارێ دهۆكێ: كومكرنا هاریكاریيا بۆ خه‌لكێ ڕۆژئاڤا دێ یا به‌رده‌وام بت

karwanhaji

نێچیرڤان بارزانی دگه‌ل جڤاتا رۆحانی یا ئێزدییان كۆمبوو

Lalish Duhok

شێخ شامۆ:پشتەڤانیكرنا گەنجان و رێكخراوێن جڤاكێ‌ سڤیل ژ ئارمانجێن بنگەهێ‌ لالشە

Lalish Duhok