فوئاد مەعسووم داخوازا لێبۆرينێ دكت
K24 – ھەولێر
سەرۆك كۆماری عێراق داوای لێبوردن لە سەرۆكی مۆریتانیا دەكات كە ناتوانێت بەشداری لە كۆبوونەوەی لوتكەی سەرانی وڵاتانی عەرەبی بكات.
لە نامەیەکدا بۆ محەمەد ولد عەبدولعەزیز، سەرۆکی مۆریتانیا، فوئاد مەعسووم سەرۆک کۆماری عێڕاق، داوای لێبوردنی کردووە، کە ناتوانێت لە کۆبوونەوەی لوتکەی سەرانی وڵاتانی ئەندام لە کۆمکاری عەرەبی ئامادەبێت.
مەعسووم هیوای سەرکەوتنی بۆ کۆنگرەکە خواستووەو نەچوونیشی بۆ چەند هۆکارێکی لەناکاو گەڕاندوەتەوە.
بڕیارە ئەمڕۆ کۆنگرەی کۆمکاری عەرەبی لە نواکشۆتی پایتەختی مۆریتانیا بەڕێوەبچێت، تەنها 7 سەرۆک وڵات بەشدار دەبن.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
