شبكة لالش الاعلامية

بەغدايێ دڤێت بەربەستا ل بەردەم پارێزگه‌هبوونا شنگالێ دا دروست بکت

بەغدايێ دڤێت بەربەستا ل بەردەم پارێزگه‌هبوونا شنگالێ دا دروست بکتImageThumb

تۆرا لالش يا راگه‌هاندنێ

کەسایەتییەکی کوردی ئێزدی دەڵێ، بەغدا پیلانگێڕی دەکات بۆ ئەوەی بەربەست لەبەردەم بە پارێزگابوونی شنگالدا دروست بکات.

میر (داسن فاروق بەگ) كەسایەتی كوردی ئێزدی بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند” پێویستە كوردانی ئێزدی و خەڵكی دەڤەری شنگاڵ ئاگاداری پیلانەكانی بەغدابن کە لە دژی شنگالدا دەیگڕێ؛ بەغدا دەیەوێ هێزەكانی خۆی لە ناوچەكەدا بەهێزبكات و  شنگالییەكان بخاتە نێو هێزەكانیانەوە، مەترسی هەیە لەداهاتوویشدا ئەو هێزانە لە شنگالدا بمێننەوە و رێگربن لە پڕۆژەی بە پارێزگابوونی کە ئەمە رێک نییەتی بەغدایە.
 
كەسایەتیە ئێزدییەكە لە بنەماڵەی میرانی ئێزدییە و دەیشڵێ: لەوەتەی عێراق هەیە ئێمەی کوردانی ئێزدی هەر لەژێر ستەمی بەغدا ناڵاندومانە و خێرمان لەخۆدا نەبینیوە، بۆیە ئاگاداری دایە شنگالییەکان کە پێویستە لە نییەتی بەغدا بگەن کە نایەوێ شنگالییەکان بحەسێنەوە.
 
میر داسن، ئاشکرای کرد کە بەغدا هیچ خەمی گەڕانەوەی ئاوارەکانی شنگالی نییە تا جارێکی دی شنگال ئاوەدانبکرێتەوە، بۆیە هیچ کۆمەکی ئێزدیان ناکات، ئەوەی خەمی ئێزدییەکانی بێ، تەنیا سەرۆک بارزانی یە کە دەیەوێ شنگال ببێ بە پارێزگا؛ دەبی شنگالییەکان ئەو راستییە بزانن کە بەغدا دەیەوێ پشتی هەندێ هێز بگرێ ئەمەیش مەترسییە بۆسەر گشت تاکێکی ئێزدی.
 

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

سەرۆک ھۆزه‌کێ ئێزدیا ل شنگالێ: خەلکێ مە دخوازن ڤەگەرن،لێ ژبەر پەکەکێ و حەشدا شەعبێ نكارن

Lalish Duhok

41ژنێن كەمپا شاریا فێری چارەسەریێن دەستپێكی دبن

Lalish Duhok

ژ سەرجەمێ‌ 51گوندان تنێ‌ 23گوندێن ئێزدیان ل ئەرمینیا ماینە

Lalish Duhok