هێزێن عێراقی ل ئۆپه‌راسیۆنا مووسلێ مافێ مرۆڤێ پێشێل دكن
K24 – هه‌ولێر
گرووپه‌كانی مافی مرۆڤ داوا ده‌كه‌ن هێزه عێراقییه‌كان له‌میانه‌ی ئۆپه‌راسیۆنی موسڵ مافی مرۆڤ پێشڵ نه‌كه‌ن.
كه‌مپینی دیده‌وانی مافی مرۆڤ داوا له به‌رپرسانی سه‌ربازی عێراق ده‌كات ریگه به پێشڵكردنی مافی مرۆڤ نه‌ده‌ن له هێرشه‌كانیان بۆ سه‌ر ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی داعش له موسڵ.
ئاژانسی رویته‌رز سه‌باره‌ت به ئۆپه‌راسیۆنی موسڵ بڵاوی كردوه كه سوپای عێراق و پۆلیس و هێزی دژه تیرۆر به پشتگیری هه‌وایی هاوپه‌یمانان به سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا به‌شداری ئۆپه‌راسیۆنی رزگاركردنی موسڵ ده‌بن، به‌ڵام هێشتا دیار نییه كه هێزی پێشمه‌رگه و حه‌شدی شه‌عبی به‌شداری ئه‌و ئۆپه‌راسیۆنه ده‌بن یا نا.
هێزی پێشمه‌رگه و حه‌شدی شه‌عبی رۆڵێكی سه‌ره‌كیان له كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی داعش هه‌بوو، پاش ئه‌وه‌ی كه سوپا و پۆلیسی عێراق له ساڵی 2014 به‌رامبه‌ر داعش رووخا.
جۆ ستۆرك جێگه‌ری به‌ڕیوه‌به‌ری دیده‌وانی مافی مرۆڤ بۆ كاروباری رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست رایگه‌یاند فه‌رمانده‌كانی عێراقی نابه رێگه به زیان گه‌یاندن به هاوولاتیانی موسڵ له لایه‌ن هێزه‌كانیان بده‌ن كه له‌ماوه‌ی رابردوو چه‌ندین پێشڵكارییان كردووه.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
