شبكة لالش الاعلامية

دووەم كۆمبوون ده‌رباره‌ى دۆسه‌يا ئێزدیان ب رێڤه‌ چوو

دووەم كۆمبوون ده‌رباره‌ى دۆسه‌يا ئێزدیان ب رێڤه‌ چوو2ff5130c6a394cfdeabf48824dd7a596_L

باسنيۆز:

بەمەبەستی تاوتوێكردنی دوایین هەنگاو بۆ بە جینۆساید ناساندنی دۆسیەی ئێزدییەكان، ئەمڕۆ دووشەممە لیژنەی باڵایناساندنی جینۆسایدی ئێزیدییەكان لەگەڵ نوێنەری وڵاتانی دۆستی كوردستان كۆبوونەوە.

مەحموود حاجی ساڵح، وەزیری كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوانی كوردستان و سەرۆكی لیژنەی باڵای ناساندنی دۆسیەی جینۆسایدی ئێزدییەكان، بەرلە دەستپێكی كۆبوونەوەكە بۆ ڕۆژنامەنووسان گوتی: “لەم كۆبوونەوەیەدا دوو تەوەری سەرەكی تاوتوێ دەكەین، ئەوانیش دامەزراندنی دادگایەكی تایبەت بەم دۆسیەیە کە هاوشێوەی ئەو دادگا تایبەتییەیە لە دۆسیەی تیرۆركردنی ڕەفیق حەیری سەرۆكی تیرۆركراوی لوبنان پێكهێنرا، هەروەها تەوەری دووەم تایبەت دەبێت بە گفتوگۆی چۆنیەتیی گوشارخستنە سەر حكوومەتی عیراقی تاكوو ببێتە ئەندام لە دادگای تاوانی نێودەوڵەتی هەتا ئەم دۆسیەیەی تێدا بجووڵێنرێت.”

بەپێی زانیارییەکان لەم كۆبوونەوەدا لیژنەی نێودەوڵەتیی هەڵدانەوەی گۆڕە بەكۆمەڵەكان دروستکراوی و لەلایەن نەتەوە یەكگرتووەكان ئامادەن تاكوو تاوتوێی پێدانی زانیاری لەبارەی هەڵدانەوەی گۆڕە بەكۆمەڵەكانی شەنگال بكەن.

ساڵی 2014 چەکدارانی توندڕەوی داعش قەزای شەنكالیان داگیر كرد و بەو هۆیەوە تاوانكاری زۆریان تێدا ئەنجام دا کە تێیدا بە هەزاران كوردی ئێزدی ئەنفالکران و بوونە قوربانی.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

بنگەهێ‌ لالش رۆلەكێ‌ مەزن دپێشڤەبرنا رەوشەنبیریا ئێزدیان دا گێرایە

Lalish Duhok

سەرۆكێ‌ بنگەهێ‌ لالش:زانكۆیا زاخۆ رۆلەكی مەزن هەبوویە بۆ هاریكاریكرنا قوتابیێن ئێزدی

Lalish Duhok

زێدەتری چار هەزار و 200ژن و زارۆكێن ئێزدی د دەستێ‌ داعشێ‌ دانە

Lalish Duhok