شبكة لالش الاعلامية

ئۆرشەلیم‌پۆست: پێتڤيه‌ دەولەتا کوردستانێ بێته‌ دامه‌زراندن

ئۆرشەلیم‌ ImageThumbپۆست: پێتڤيه‌ دەولەتا کوردستانێ بێته‌ دامه‌زراندن 

هەولێر -KDP.info-

ڕۆژنامەی ناوداری ئیسرائیل ئۆرشەلیم‌پۆست لە بابەتێکدا داوا لە وڵاتەکەی دەکات کە توندوتۆڵ پشتی کورد بگرێ و کار بۆ داموزراندنی دەوڵەتی کوردستان بکا.

ئۆرشەلیم‌پۆست لە بابەتێکدا کە دەستەی نووسەرانی ڕۆژنامەکە ئامادەیان کردووە داوا لە وڵاتەکەیان دەکەن کە پشتی کورد بگرن و بە ئەرکێکی سەرەکیی دەزانن کە ئیسرائیل پشتی کورد بگرێ و هەماهەنگی لەگەڵ کورددا بکەن، هەروەها هۆکارگەلێکی زۆریش شی دەکاتەوە کە بە پێویستی دەزانێ وڵاتەکەیان پاڵپشتی دامەزراندنی دەوڵەتی کوردستان بکات.

ڕۆژنامەکە دەنووسێ، کورد مسڵمانن بەڵام خۆیان بە هاوپەیمانی ئیسرائیل دەزانن و ئێستا کاتیەتی کە ئیسرائیل قایم پشتی کورد بگرێ.

ئۆرشەلیم‌پۆست ئاماژەیشی کردووە، دیارە ئیلیت شاکید وەزیری دادی ئیسرائیل و بنیامن نەتەنیاهۆ سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل و شیمۆن پرێز سەرۆکی جارانی ئیسرائیل و کۆمەڵێک سەرکردەی دیکەیش بە ئاشکرا پاڵپشتیان بۆ دیاریکردنی مافی چارەنووسی کورد کردووە.

بۆچی دەبێ ئیسرائیل پشتی کورد بگرێ؟

ڕۆژنامەکە لەگەڵ ورووژاندنی پرسیارێکی وەها دەڵێ پێویستە ئیسرائیل پشتی کورد بگرێ بۆ دامەزراندنی دەوڵەتی کوردی چونکە ئیسرائیل و کورد دژمنێکی هاوبەشیان هەیە.

هەروەک ڕۆژنامەکە دەیشڵێ، کە پێشمەرگە چالاکترین هێزێکە کە لە دژی داعش دەجەنگێ و پێویست ئیسرائیل پشتیان بگرێ و ئەوەیشی بە هۆکارێکی دیکە داناوە تا ئیسرائیل پشتی کورد بگرێ لە دروستکردنی دەوڵەتی کورددیدا.

ڕۆژنامەکە لە پێناسکردنی کۆمەڵگەی کوردیدا دەڵێ یەکەم کۆمەڵگەی ناوچەکەن کە گیانێکی زۆر لێبوردەیان هەیە و لە خەڵکی تریش حاڵی دەبن؛ هەروەها مافی ئافرەتیان ڕەچاو کردووە و تەنانەت ئافرەت لە نێو هێزی پێشمەرگەیشدا هەیە کە ئەمەیش ڕێک وەک کۆمەڵگەی ئیسرائیل کراوەیە.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

پشكا پێشمه‌رگه‌ى ل بودجا عێراقێ دێ ئێته‌ دیاركرن 

Lalish Duhok

پارتی و کۆمەلەیا ئیسلامی دوپاتى ل پێكئینانا حكومه‌تا نوو یا ئیراقێ كرن

Lalish Duhok

سەرۆك بارزانی پێشوازی ل دەستەیا سەرۆکایەتییا جڤاتا نیشتیمانى یا کوردان ل سووریێ كر

Lalish Duhok