شبكة لالش الاعلامية

ئینستاگرام لاسایی سناپ چات ڤه‌دكت

ئینستاگرام لاسایی سناپ چات ڤه‌دكت

ZNA – هه‌ولێر235649Image1

تۆڕی کۆمەڵایەتی ئەنستاگرام گۆڕانکاری دەکات و، بەکارهێنەرانی دەتوانن لەمەودوا هاوشێوەی تۆڕی کۆمەڵایەتیی سناپ چات ستۆرییەکانیان بڵاوبکەنەوە کە لەماوەی 24 کاژێردا وندەبن.

رۆژی چوارشەمممە 3-8-2016 تۆڕی کۆمەڵایەتی ئەنستاگرام نوێترین گۆڕانکاریی لە لاپەڕەی فەرمی ئەنستاگرام بۆ بەکارهێنەرانی ئاشکرا کرد و، چەند رێنماییەکیشی لەمبارەیەوە بڵاوکردەوە و دەڵێ ” مەترسن لەوەی پۆستی زۆر بەسەر یەکەوە بکەن”.

شێوازی زیادکردن و بەکارهێنانی ستۆری ئەنستاگرام، هاوشێوەی سناپ چات دەبێت، لەمەوداوا بەکارهێنەرانی تۆڕی کۆمەڵایەتی ئەنستاگرام دەتوانن وێنە و ڤیدیۆکانیان بەشێوەی ستۆری لە ئەکاونتەکانیان لە ئەنستاگرام بڵاوبکەنەوە.

تۆڕی کۆمەڵایەتی ئەنستاگرام چەند رێنماییەکی بۆ بەشداربووانی تۆڕەکە ئاشکرا کردووە، کە دەیانەوێت ستۆری خۆیان لە ئەنستاگرام دابنێن، ئەمانەش بەشێکیانن.

– بەکارهێنەران دەتوانن راستەوخۆ وێنە و ڤیدیۆی خۆیان بەشێوەی ستۆری بڵاوبکەنەوە، کە لەماوەی 24 کاژێردا وندەبن.

– پێش ئەوەی ستۆریەکەت بڵاوبکەیتەوە دەتوانیت ئەو هاوڕێیانەت هەڵبژێریت کە دەتەوێت بیبینن، وەکو پۆستەکانی پێشووی ئەنستاگرام نییە کە هەموو فۆڵۆوەرەکانت دەیبینن.

– لەکاتی بڵاوکردنەوەی هەر وێنە و ڤیدیۆیەک دەتوانی بە تێکست یاخود وێنەکێشان رای خۆت لەپاڵی دەرببڕی.

– ئەگەر بتەوێت ستۆری کەسێک ببینی ئەوا راستەوخۆ کلیک لەسەر وێنەی سەر پرۆفایلی ئەنستاگرامەکەیان بکە چونکە، بەمشێوەیە ئاسانترە.

– گۆڕانکارییەکان لەماوەی چەند هەفتەیەکدا بۆ سیستەمی ios و ئەندرۆید بەردەست دەبن.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

بۆ بكارهێنه‌رێن ئایفۆنێ.. ئه‌گه‌ر ئه‌و نامه‌یه‌ بۆ هات بله‌ز دیلێت بكه‌

Lalish Duhok

چين مادده‌يێ نه‌ديتى درووستكر

Lalish Duhok

چاوان دێ پاسۆرده‌كێ بهێز دانيێ هیچ کەس نكارت هاک بکت؟

Lalish Duhok