مایکرۆسۆفت نووكرنا ویندۆسى راگەهاند
خەندان
کۆمپانیای مایکرۆسۆفتی ئەمریکی، بەشێوەیەکی فەرمی نوێکردنەوەی سیستمی کارپێکەری کۆمپیوتەرەکان، ویندۆس ١٠ـی بۆ سەرجەم بەکارهێنەرانی راگەیاند.
لە مانگی ئابی ٢٠١٥، مایکرۆسۆفت ڤێرژنی نوێی ویندۆسی بە ناوی ویندۆس ١٠ خستە بەردەست بەکارهێنەرانی و نوێکردنەوەی بێبەرانبەری بۆ ئەو بەکارهێنەرانی نارد کە وەشانی ئۆرجیناڵی سیستمەکەیان بەکاردەهێنا.
لە ئێستاشدا بە کۆمەڵێک گۆڕانکاری و تایبەتمەندی نوێوە، ڤێرژنێکی نوێی ویندۆس ١٠ بەناوی “Windows 10 Anniversary Update” نارد بۆ ئەو بەکارهێنەرانی کە وەشانی ئۆرجیناڵی ویندۆس ١٠یان لەسەر کۆمپیوتەرەکانیان جێگیرکردووە.
ئەم نوێکردنەوەی ویندۆسە کۆمەڵێک گۆڕانکاری و خزمەتگوزاری نوێ لەخۆدەگرێت، لەوانە گۆڕانکاری لە کۆرتانا و مینیۆ و تاسکباردا کراوە، هەروەها چەندین ئیمۆجی نوێ و خزمەتگوزاری داخستنی سیستمەکە لە رێگەی قسەوەو جێگیرکردنی شاشەیەکی زیادە و گونجاندنی لە رووی رووناکی و تاریکییەوە بۆ زیادکراوە.
ئەم نوێکردنەوەیە بۆ هەموو بەکارهێنەرێکی ویندۆس ١٠ی ئۆرجیناڵ لە سەرجەم وڵاتەکاندا بەردەستە و دەتوانن لە رێگەی سێتینگەوە سیستمەکانیان نوێبکەنەوە.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی