فراکسیۆنا پارتی سەرۆکایەتيا سێ لژنا وەرگرت
باسنيۆز:
لە پەرلەمانی عێراقدا فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان سەرۆکایەتیی سێ لیژنەی وەرگرت.
د. سیروان سیرینی، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بەدەزگا راگەیاندنەکانی ڕاگەیاند: “دوای گفتوگۆیه‌كی زۆر له لیژنه‌ی په‌روه‌رده‌دا بە هه‌ڵبژاردن له نێوان 16 ئه‌ندام له فراكسیۆنه جیاوازه‌كانی عێراقدا، بەندە به زۆرینه‌ی ده‌نگ کرام بەسه‌رۆكی ئه‌و لیژنه‌یه؛ سۆران ئیسماعیل،ـیش کرا بە سه‌رۆكی لیژنه‌ی هه‌رێمه‌كان؛ کاتی خۆیشی موحسن سه‌عدوون، سه‌رۆكایه‌تی ‘لیژنه‌ی یاسا’ی وه‌رگرتبوو.”
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق گوتیشی: “بۆیه یه‌كه‌مجاره له مێژووی پەرله‌مانی عێراقدا وه‌كو پارتی دیموكراتی كوردستان سه‌رۆكایه‌تیی سێ لیژنه‌ی په‌رله‌مان وه‌ربگرین؛ به‌و بۆنه‌یه‌وە پیرۆزبایی له سه‌ركردایه‌تیی پارتی و هه‌ڤاڵانمان ده‌كه‌م.”
د. سیروان، دەیشڵێت: “به داخه‌وه هه‌ندێ کەس و لایه‌نی وه‌ك ئاڵا تاڵەبانی، له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی لیژنه‌ی پێشوودا قسه‌ی كردبوو كه ڕازی نین هه‌ڵبژاردن له‌و لیژنه‌یه‌دا بكرێت؛ هه‌روه‌ها جێگری دووه‌م ئارام شێخ محه‌مه‌د، كه به هەقی ئێمه ئه‌و پۆسته‌ی وه‌رگرتووه، كه‌سێكی ناردبوو بۆ لیژنه‌كه‌مان گوایە نابێت لیژنه‌ی په‌روه‌رده هه‌ڵبژاردنی لێ بكرێت! هەڵبەت ئێمه گوێمان پێ نه‌دا و به پرۆسه‌یەکی دیموكراتیک هه‌ڵبژاردنەکەمان هەر کرد.”
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
