مامۆستایێن زانكۆيێ ل سه‌ر پاشكه‌فتێ موچه‌ى یاداشته‌كێ ئاراسته‌ی سه‌رۆكێ حكوومه‌تێ دكن
باسنيۆز:
نوێنه‌رایه‌تی مامۆستایانی زانكۆی سه‌ڵاحه‌ددین‌و هه‌ولێری پزیشكی‌و پۆلیته‌كنیكی هه‌ولێر له‌سه‌ر پاشه‌كه‌وتی موچه یاداشتێك ئاراسته‌ی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان دهكهنو تێیدا ئاماژه به‌وه‌ده‌ده‌ن كه‌به‌و موچه‌یه‌ی ئێستا ناتوانن ژیانی خۆیان‌و خانه‌واده‌كانیان به‌ڕێوه‌ببه‌ن‌و داواده‌كه‌ن پێداچونه‌وه به‌سیستمی پاشه‌كه‌وتی موچه‌دا بكرێت.
له‌یاداشته‌كه‌دا كه‌وێنه‌یه‌كی بۆ ئاژانسی هه‌واڵی (باس‌نیوز) نێردراوه هاتوه “له‌وه‌ته‌ی شه‌ڕی داعش به‌سه‌رماندا سه‌پێنراوه‌و توشی ئه‌م قه‌یرانه داراییه بوین بۆ رۆژێكیش نه‌مانهێشتوه ره‌وڕه‌وه‌ی زانست له‌پایته‌ختی كوردستان بوهستێتو زیاتر له 40 هه‌زار قوتابی له‌خوێندن بێبه‌ش بێت، ئه‌مه‌ش له‌سه‌ر گیرفان‌و قوتی ماڵ‌و منداڵی مامۆستایان بوه”.
له‌به‌شێكی دیكه‌ی یاداشته‌كه‌دا ئه‌وه رونكراوه‌ته‌وه كه “هیچ مامۆستایه‌ك توانای ئه‌وه‌ی نه‌ماوه به‌م موچه كه‌مه‌وه ژیانی خۆی‌و خانه‌واده‌كه‌ی به‌ڕێوه ببات، هه‌رچۆنێك بێت تائێستا توانیومانه به‌فرۆشتنی ئۆتۆمبێل‌و زێڕو خشڵی خێزانه‌كانمان بژین به‌ڵام بۆ ئه‌مساڵی خوێندن هیچمان لهبارنهماوهو مامۆستای زانكۆش هیچ كارێكی دیكه‌ی پێناكرێت تاپێی بژین”.
نوێنه‌رایه‌تی مامۆستایانی زانكۆكانی هه‌ولێر رایده‌گه‌یه‌نن “كۆچی مامۆستایان له‌زانكۆ حكومیه‌كانه‌وه بۆ زانكۆ ئههلیهكانو ده‌ره‌وه‌ی كوردستان ده‌ستیپێكردوه به‌تایبه‌ت خاوه‌ن پله زانستیه باڵاكان‌و رۆژانه‌ش ده‌یان داواكاری مامۆستایان بۆ مۆڵه‌تی خوێندن پێشكه‌ش بهڕاگرایهتی كۆلێژهكانو سه‌رۆكایه‌تی زانكۆكان دهكرێتو گه‌ر به‌مشێوه‌یه به‌رده‌وام بێت كاریگه‌ری له‌سه‌ر كوالێتی زانست ده‌بێت”.
له‌یاداشته‌كه‌دا ئه‌وه رونكراوه‌ته‌وه كه “پێداچونه‌وه‌ی به‌په‌له بكرێت به‌سیستمی پاشه‌كه‌وتی موچهداو تا 1/9/2016 بڕی موچه‌ی مامۆستایان بۆ 75% به‌رزبكرێته‌وه‌و 25% ی موچه‌كانیان پاشه‌كه‌وت بكرێت‌و سه‌رجه‌م موسهحهقاتی پێشویان لهدهرماڵهو كاتژمێری زێدهكیو كرێی تاوتوێكردنی نامه‌ی ماسته‌رو دكتۆرا خه‌رجبكرێت كه‌وه‌زاره‌تی دارایی بۆ هه‌ندێ زانكۆی خه‌رج نه‌كردوه له‌وكاته‌شدا كهقهیرانی دارایی نه‌بوه”.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
