شبكة لالش الاعلامية

كالیفۆرنیا؛ ئاگرى 82 هەزار كەس ئاوارەكرن

كالیفۆرنیا؛ ئاگرى 82 هەزار كەس ئاوارەكرن

رووداو – كالیفۆرنیاPHST_18082016 (1)

زیاتر لە 82 هەزار کەس بەهۆی کەوتنەوەی ئاگر لە ویلایەتی کالیفۆرنیای ئەمریکا ماڵەکانیان چۆڵدەکەن.

بەهۆی کەوتنەوەی ئاگرێکی گەورە لە ناوچەکانی لیتلێ، رایتهوود، فیلان، کە دەکەونە رۆژهەڵاتی شاری لۆس ئەنگلس، لە ویلایەتی کالیفۆرنیای ئەمریکا، بە هەزاران کەس ماڵەکانیان چۆڵدەکەن.

ئاگرەکە ئێوارەی رۆژی چوارشەممە 17-8-2016 کەوتەوە، بەڵام بەهۆی گەورەی ئاگرەکە و بڵاوبوونەوەی زیاتری، دانیشتوانی ئەو ناوچانە ناچاربوونە ماڵەکانیان جێبهێڵن، کە ژمارەی ئەو کەسانەی تاکو ئێستا ماڵەکانیان جێهێشتووە گەیشتووەتە 82 هەزار کەس.

ئاگرەکە تاوەکو ئێستا رووبەری زیاتر لە 105 کیلۆمەتری گرتووەتەوە.

تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە کە ژمارەیان 1500 کەسن، لە هەوڵی کۆنترۆکردنی ئاگرەکەدان. هەروەها تیمەکانی خزمەتگوزاری تەندروستی و گواستنەوە بڵاوبکراونەتەوە بۆ هاوکاریکردنی دانیشتوانی ئەو ناوچانە.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

ئێکەتیا ئورۆپا: هێرشا پەکەکێ بۆ سەر هەرێما کوردستانێ قبوول ناکەین

Lalish Duhok

سەرۆکێ حکومەتا هەرێما کوردستانێ ل گەل سەرۆکێ رەوتا (الغد) یا سووری کۆمبوو

Lalish Duhok

ئەردۆغان: ئەوا ل شنگالێ روودايى ب هیچ شێوەیەکى بەرامبەر پێشمەرگەى نەبوو

Lalish Duhok