شبكة لالش الاعلامية

سەرۆکایەتيا هەرێما کوردستانێ ده‌ربارەی شەرێ مووسلێ راگەهاندنه‌ك به‌لاڤكر

سەرۆکایەتيا هەرێما کوردستانێ ده‌ربارەی شەرێ مووسلێ راگەهاندنه‌ك به‌لاڤكر 

رووداو- هەولێر239862Image1

سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت:” شەڕی تیرۆریستانی داعش ئەولەویەتی سەرەكی هەرێمی كوردستانە و لەم دووساڵەدا پێشمەرگە قارەمانانە ئەركی خۆی بەجێ گەیاند”.

سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان ئاماژە بەوە دەکات:” رزگاركردنی شاری موسڵ بۆ هەرێمی كوردستان و عێراق و جیهان و ناوچەكە گرنگە و جێگەی بایەخە و، جگە لە لایەنی سەربازی پێویستە دەرئەنجام و دەرهاویشتە مرۆیی و سیاسییەكانی و كاریگەریی لەسەر هەرێمی كوردستان و عێراق و ناوچەكە لەبەرچاو بگیرێت”.

سەبارەت بە بەشداریی پێشمەرگە لە شەڕی موسڵ، سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان رایدەگەیێنێت: “هەرێمی كوردستان پابەندی ئەو رێككەوتنانە دەبێت كە پێشتر لەنێوان هەرێمی كوردستان و حكوومەتی عێراقی و هاوپەیمانان بوونی هەبووە و هەروەها هەر رێككەوتنێك كە لە داهاتوودا لەنێوان ئەو سێ لایەنە دەبەسترێت”

دەقی راگەیێندراوەکە

ڕاگەیێندراوێك لە سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان

سەبارەت بە ئۆپڕاسیۆنی ئازادكردنی شاری موسڵ و ڕۆڵی هێزی پێشمەرگەی كوردستان و بڵاوبوونەوەی لێدوانی جۆراوجۆر لە میدیاكان لەمبارەیەوە، بە گشت لایەك ڕادەگەیێنین كە:

یەكەم: شەڕی تیرۆریستانی داعش ئەولەوییەتی سەرەكی هەرێمی كوردستانە و لەم دووساڵەدا پێشمەرگە قارەمانانە ئەركی خۆی بەجێ گەیاند و ئەفسانەی داعش لەسەر دەستی پێشمەرگە شكا.

دووەم: ڕزگاركردنی شاری موسڵ بۆ هەرێمی كوردستان و عێراق و جیهان و ناوچەكە گرنگە و جێگەی بایەخە و، جگە لە لایەنی سەربازی پێویستە دەرئەنجام و دەرهاوێشتە مرۆیی و سیاسییەكانی و كاریگەریی لەسەر هەرێمی كوردستان و عێراق و ناوچەكە لەبەرچاو بگیرێت.

سێیەم: بەلای هەرێمی كوردستان و پێكهاتەكان و خەڵكی پارێزگای نەینەواوە، قۆناغی دوای ئازادكردنی موسڵ گرنگییەكی تایبەتی هەیە و بۆ ڕێگەگرتن لە دووبارەبوونەوەی ئەو كارەساتانەی بەسەر پێكهاتە نەتەوەیی و ئایینییەكانی پارێزگای نەینەوا هاتووە و بۆ ئەوەی گرفتی تر سەرهەڵنەدات و دڵنیایی تەواو بدرێتە پێكهاتەكانی پارێزگای نەینەوا و دانیشتوانی شاری موسڵ پێویستە ڕێككەوتنێكی سیاسی لەنێوان لایەنەكان هەبێت لەسەر بەڕێوەبردنی شاری موسڵ و پارێزگای نەینەوا.

چوارەم: لەبارەی ڕۆڵی پێشمەرگە لە ئۆپڕاسیۆنی ئازادكردنی موسڵ هەرێمی كوردستان پابەندی ئەو ڕێككەوتنانە دەبێت كە پێشتر لەنێوان هەرێمی كوردستان و حكوومەتی عێراقی و هاوپەیمانان بوونی هەبووە و هەروەها هەر ڕێككەوتنێك كە لە داهاتوودا لەنێوان ئەو سێ لایەنە دەبەسترێت.

سەرۆكایەتیی هەرێمی كودستان

20ـی 8ـی 2016

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

مه‌سرور بارزانی، سه‌روكێ حكومه‌تا هه‌رێما كوردستانێ، كه‌ڤرێ بناغه‌یێ پروژێ فریاگوزاریا بله‌ز یا گه‌هاندنا ئاڤێ بو باژێرێ هه‌ولێرێ داتنت

Lalish Duhok

شاندێ حکوومەتا ھەرێمێ گه‌هشته‌ به‌غدا

Lalish Duhok

مەسرور بارزانی پیرۆزباهیێ ل ئێكه‌تيا لاوێن دیموکراتا کوردستانێ دكت  

Lalish Duhok