گه‌شته‌كا دى بۆ زانینا په‌یدابوونا ژیانێ

ZNA – هه‌ولێر
ئاژانسی ناسا ئه‌مه‌ریكی كه‌شتییه‌كی دیكه‌ی ئاماده كردوه بڕیاره له سه‌ره‌تای مانگی داهاتوو هه‌ڵبدرێت و بۆ ئه‌وه‌ی له 2018 به هه‌ساره‌ی بینۆ بگات تاكو به‌ڵگه‌ی په‌یدابوونی ژیان بدۆزێته‌وه.
دانتی لۆریتا لێكۆڵه‌ری سه‌ره‌كی ئه‌و ئه‌ركه رایگه‌یاند، چه‌ند رۆژێكی كه‌می ماوه كاره‌كه‌مان ته‌واو بێت و ئه‌و كه‌شتییه بخه‌ینه سه‌ر مووشه‌كی ئه‌تڵه‌س 5 و گه‌شته‌كه بۆ بینۆ ده‌ست پێ بكات و دواتر بگه‌ڕێته‌وه.
ئه‌و ئه‌ركه ناوی “ئۆزیریس ریكس”ی لێنراوه، بڕیاره له 8ی ئه‌یلولی داهاتوو له‌بنكه‌ی كیپ كهنافیرال له فلۆریدا ده‌ست پێ بكات و بڕی یه‌ك ملیاری تێده‌چێت.
ئه‌و كه‌شتییه به‌وزه‌ی خۆر كار ده‌كات، چاوه‌ڕوان ده‌كرێت له‌ماوه‌ی دوو ساڵدا بگاته هه‌سارۆكه‌ی “RQ1999” كه به‌ناوی بینۆ به‌ناوبانگه، ئه‌ركی ئه‌و كه‌شتییه نه‌خشه ده‌كێشێت و پرۆسه‌ی رووپێوكردن ئه‌نجام ده‌دات هه‌روه‌ها باڵێكی رۆبۆتی هه‌یه تاكو سامپڵه‌كان كۆ بكاته‌وه و له 2023 پێی بگه‌ڕێته‌وه.
زانایان گرنگی به لێكۆڵینه‌وه له پێكهاته‌ی ئه‌و هه‌ساره‌یه له كانزا و ماده‌ی كیمیاویه‌كه‌ی ده‌ده‌ن، به‌پێی بۆچوونه‌كان له رابردوویه‌كی دوور هه‌سارۆكه‌یه‌كی له‌مشێوه‌یه خۆی به‌زه‌وی كێشاوه و ماده‌ی ئۆرگانی و ئاوی پێویستی بۆ دروستبوونی ژیان په‌یدا كردوه.
لۆریتا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، له‌م باوه‌ڕه داین ماده‌ی ئاوای تێدا بدۆزینه‌وه بۆ پێش دروستبوونی سیسته‌می خۆر بگه‌ڕێته‌وه، وتیشی، پێشتر سامپڵی فیزیایی ئه‌و كه‌شتیانه‌ی له ساڵه‌كانی شه‌سته‌كان و حه‌فتایه‌كان كه بۆ مانگ نێردراوه، تاكو ئێستا ئه‌و سامپڵانه به‌رهه‌می زانستی خۆی هه‌یه.
زانایه‌كی دیكه‌ی ئه‌و پرۆژه‌یه، جیسۆن دۆركین وتی، بۆ ئه‌وه‌ی له كیمیا له‌سه‌ر ئاستی مۆلیكۆڵهكان بگه‌ین پێویسته سامپڵه‌كان له‌به‌ر ده‌ست دابن و سامپڵه‌كان بگه‌ڕێنینه‌وه و بۆ باشترین تاقیگه‌ی ئه‌و وڵاته و وڵاتانی دنیا و نه‌وه‌كانی داهاتووی بنێرین.
له ساڵی 2010 كه‌شتی ئاسمانی ژاپۆنی هایابوسا یه‌كه‌م كه‌شتی بوو، سامپڵی فیزیای له‌گه‌ڵ خۆی له‌و هه‌سارۆكه‌یه گه‌یانده‌وه سه‌ر زه‌وی.
له‌پاڵ هه‌ڵگرتنی ئه‌و مادانه كه‌شتی “ئۆزیس ریكس” ژماره‌یه‌ك كامیره و ئامێری هه‌ستیاری بۆ دانراوه، تاكو له‌و هێزانه‌ی كه كاریگه‌ری له خولگه‌ی ئه‌و هه‌سارۆكه‌یه هه‌یه، بكۆڵێته‌وه.
لۆریتا وتیشی، پلاندان بۆ پڕۆژه‌ی گه‌شتی ئه‌و كه‌شتییه ئاسمانییه بۆ بینۆ قورس بوو، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی لێكۆڵینه‌وه له رێڕه‌وی هه‌سارۆكه‌كه زانستێكی ته‌واو به‌رده‌ست نه‌بووه.
روونیشی كرده‌وه، ئه‌و بابه‌ته كێشه‌یه‌كی گه‌وره بوو، له‌بنه‌ڕه‌تدا پێشبینیمان نه‌ده‌كرد، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هێزی دیكه له‌وانه فشاری تیشكی خۆر و پاشماوه گه‌رمییه‌كانی نزیك هه‌سارۆكه‌كه پاڵ بهكهشتییهكهوه ده‌نێن و دووری ده‌خه‌نه‌وه.
دۆركین وتیشی، ئه‌و نێرده‌یه تێفكرینێكی دیكه سه‌باره‌ت به كاریگه‌ری گه‌رمی خۆر له‌سه‌ر جوڵه‌ی به‌رده‌كانی بۆشایی ئاسمان، بهكهشتیوانان ده‌به‌خشێت، ئه‌و زانیاریانه‌ش بۆ پاراستنی زه‌وی له به‌ركه‌وتنی ئه‌و جۆره هه‌سارۆكانه له داهاتوودا گرنگن.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
