ئینستاگرام وێنه‌يێن جوان و نهێنییان ئاشكه‌را دكت
K24 – هه‌ولێر:
له توێژینه‌وه‌یه‌كی زانكۆی هارڤاردی ئه‌مه‌ریكیدا ده‌ركه‌وتووه، به‌كارهێنانی فلته‌ره‌كانی ئینستاگرام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی وێنه‌كانت جوان ده‌كات، به‌ڵام نهێنییه ده‌روونییه‌كانت ئاشكرا ده‌كات.
به‌شێك له ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌كه له وێبسایتی “رادیۆی هامبۆرگ” بڵاوكرداوه‌ته‌وه و ئاماژه به‌وه ده‌كات، به‌كارهێنانی فیلته‌ری ره‌ش و سپی بۆ وێنه، ده‌رخه‌ری ئه‌وه‌یه كه به‌كارهێنه‌ره‌كه بێهیوا و خه‌مباره.
توێژه‌ران، 44 هه‌زار وێنه‌یان شیكردووه‌ته‌وه، كه له‌سه‌ر 166 ئه‌كاونتی ئه‌و تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه بڵاوكراوه‌ته‌وه و زیاتر سه‌رنجییان خستووه‌ته سه‌ر بابه‌تی وێنه‌كه و به‌كارهێنانی فیلته‌ره ره‌نگییه‌كان بۆ ئه‌و وێنانه.
ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌كه ده‌ریخستووه، ئه‌و كه‌سانه‌ی وێنه‌ی پۆرترێتی خۆیان بڵاوده‌كه‌نه‌وه، له رووی ده‌روونییه‌وه بێهیواترن له‌وانه‌ی دیمه‌نی سرووشتی و ورده‌كاری ژیانی رۆژانه‌یان بڵاوده‌كه‌نه‌وه.
به گوێره‌ی توێژینه‌وه‌كه‌ش، ئه‌و كه‌سانه‌ی فیلته‌ره‌كانی “ڤالنسیا، ئێكس پرۆ، هیڤی، رایز و ئامارۆ” به‌كارده‌هێنن، ده‌رووندرووستن.
به پێچه‌وانه‌وه، ئه‌وانه‌ی فیلته‌ره‌كانی ره‌ش و سپی و “كریما” به‌كارده‌هێنن، بێهیوان.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی