شبكة لالش الاعلامية

به‌غدا… ئەمریكا و هەرێما كوردستانێ كۆمبوون

به‌غدا… ئەمریكا و هەرێما كوردستانێ كۆمبوون

ZNA – هه‌ولێر22222222222222
لە چوارچێوەی سەردانەكەیدا بۆ بەغدا، ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە نێچیرڤان بارزانی سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان و شاندی یاوەری سەردانی باڵیۆزخانەی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكای كرد و لەلایەن ستیوارت جۆنز باڵیۆز و دیپلۆماتكارانی باڵیۆزخانەی ئەمەریكاوە پێشوازی لێكرا.

لە دیدارێكدا باڵیۆزی ئەمەریكا لە عێراق كە كارەكانی وەك باڵیۆزی وڵاتەكەی لە بەغدا بەكۆتا هاتووە، خۆشحاڵیی خۆی بە دیداری لەگەڵ سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان دەربڕی و سوپاسی پاڵپشتی و كارئاسانیی هەرێمی كوردستانی كرد بۆ كارەكانی لەو ماوەیەی كە وەك باڵیۆز لە عێراق كاری كردووە و پتەوكردنی زیاتری پەیوەندییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و ئەمەریكاشی دووپات كردەوە.

لای خۆیەوە سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان سوپاسی باڵیۆزی ئەمەریكای كرد بۆ هەوڵە بەردەوامەكانی لە پتەوكردنی زیاتری پەیوەندییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا و هیوای سەركەوتنی بۆ خواست لە كار و ئەركی نوێیدا، هەروەها پوختەیەكی دەرباری ئەو گفتوگۆ و دیدارانە خستە ڕوو كە لە بەغدا لەنێوان شاندی هەرێمی كوردستان و بەرپرسانی حكوومەتی عێراقی فیدرال لە سەر بابەتە جیاوازەكان ئەنجامدراون و جەختی لەسەر ئەوە كردەوە كە لە هەموو بوارەكاندا حكوومەتی هەرێم ئامادەیە لەگەڵ بەغدا هاوكار بێت بۆئەوەی هەموو كێشەكان بەشێوەیەك چارەسەر بكرێن كە لە بەرژەوەندیی هەردوولادا بێت.

تاوتوێكردنی ڕەوشی ئەمنی و سیاسیی عێراق و هەرێمی كوردستان و دوا پێشهاتەكانی شەڕی دژی تیرۆرستانی داعش و چەند بابەتێكی دیكەی پەیوەندیدار، لایەنێكی دیكەی دیدارەكە بوو.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

ئەڤرۆ رێژا پاشەکەفتێ مووچێ ھێزێن ئێمناھیێ دێ ھێتە دیارکرن

Lalish Duhok

گەنجه‌كێ ھەرێما كوردستانێ ژلایێ پاسداران ڤه‌ هاته‌ كوشتن

Lalish Duhok

حكوومەتێ بریاره‌ك دبەرژەوەندیا بەشه‌كێ فەرمانبەران دا دەركر

Lalish Duhok