شبكة لالش الاعلامية

جەعفەر شێخ مستەفا: پێشمەرگە ب فشارێ ژ هه‌ر جهه‌كى ناڤه‌كێشت

جەعفەر شێخ مستەفا: پێشمەرگە ب فشارێ ژ هه‌ر جهه‌كى ناڤه‌كێشت

رووداو- هەولێر242652Image1

ئەندامێکی مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان رایدەگەیێنێ، ئەو شوێنانەی پێشمەرگە کۆنترۆڵی کردوونەتەوە، بەهیچ جۆرێک پاشەکشەیان لێ ناکات تا ئەو کاتەی خەڵکی سنوورەکە خۆیان بڕیاردەدەن.

جەعفەر شێخ مستەفا، ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان و بەرپرسی یەکەی 70ی سەر بە وەزارەتی پێشمەرگە بە (تۆڕی میدیایی رووداو)ی راگەیاند، بڕوای تەواویان بە ماددەی 140 هەیە، چونکە ماددەیەکی دەستوورییە، بەڵام پێشمەرگە بەهیچ جۆرێک لە سنووری ماددەی 140 “ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان” ناکێشتەوە، تاوەکو ئەوکاتەی خەڵکی سنوورەکە خۆیان بە رێگەی دیموکراسی چارەنووسی خۆیان دیاری دەکەن.

جەعفەر شێخ مستەفا گوتیشی “هەرچەندە لە رابردوودا بەرپرسانی عێراق دەیانگوت ماددەی 140 بەسەرچووە، بەڵام ئێمە جەختمان لەسەر مانەوەی کردووە، لە هەمان کاتیشدا پێشمەرگە بە فشاری هیچ کەس و لایەنێک لە ناوچەکانی سەر بە ماددەی 140 ناکشێتەوە، تاوەکو ئەوکاتەی خەڵک خۆیان بیانەوێت پاراستنی سنوورەکە لەئەستۆی پێشمەرگە بێت”.

ئەم لێدوانەی جەعفەر شێخ مستەفا لەبەرامبەر لێدوانی حەیدەر عەبادی، سەرۆكوەزیرانی عێراق و فەرماندەی گشتیی هێزە چەكدارەكان و بەرپرسانی عێراق دێت كە رۆژ بە رۆژ لەگەڵ لاوازبوونی داعش هەڕەشەی ئەوە دەكەن دەبێت پێشمەرگە لە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان بكشێتەوە.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

ده‌ربارەی دۆخێ بازارى دلنیایی ب وه‌لاتيان هاته‌ دان 

Lalish Duhok

مه‌سروور بارزانى ل دهۆكێ: هه‌ر كه‌سێ به‌لگه‌ ل دۆر به‌رپرسان هه‌بن ده‌رگه‌هێ من ڤه‌كریه‌

Lalish Duhok

یۆنسکۆ: ٢٦٣ملیۆن زارۆك ژخووندنێ بێ به‌هرن

Lalish Duhok