شبكة لالش الاعلامية

پەرلەمانتاره‌ک:به‌رى سەرێ سالێ مووسل دێ ئێته‌ ئازادكرن

پەرلەمانتاره‌ک:به‌رى سەرێ سالێ مووسل دێ ئێته‌ ئازادكرن

باسنيۆز:71cd140cd46431e9b7adf363453956d7_l

ئەندامێکی لێژنەی ئاسایشی و بەرگری لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، ئاماژە بە کاتی ئازادکردنەوەی مووسڵ دەکات و ئەوە دەخاتە ڕوو کە کاتی پرۆسەکە بڕیاری لەسەر دراوە.

شاخەوان عەبدوڵا، ئەندامی لێژنەی ئاسایش و بەرگری لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: “بڕیار دراوە پێش سەری ساڵ، مووسڵ ئازاد بکرێتەوە و ئەو بڕیارەش مەبدەئیەن ڕێککەوتنی لەسەر کراوە”.

ئەو ئەندامەی لێژنەی ئاسایش و بەرگری لەئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، ھێمای بۆ ئەوە کرد: “یەکێکی دیکە لە سەرکەوتنەکانی ھەرێمی کوردستان، ئەوەیە کە سەرجەم ئەو ھێزانەی بەشداری لە پرۆسەی ئازاکردنەوەی مووسڵ دەکەن، دەبێت ھێزی ناسراو بن و بتوانرێت مامەڵەی فەرمییان لەگەڵدا بکرێت، سەرجەم ھێزەکانیش بە ئاگاداریی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان و ھێزی پێشمەرگە و حکوومەتی عێراق دەبێت، ھەروەھا دەبێت بە ھەماھەنگی جووڵە بکرێت، جا ئەو جووڵەکردنەش بەپێی میحوەرەکان دەبێت، لە میحوەرەکانی پێشمەرگەش سەرپەرشتیکردنی دیارە، ھاوکات لە میحوەری باشووری مووسڵ و میحوەرەکانی دیکەش ئالیەتی سەرپەرشتیکردن، دیاری کراوە”.

شاخەوان عەبدوڵا گوتیشی: “لەسەر ئیدارەدانی شارەکە، بە چاودێری ئەمەریکا، ڕێکاری تایبەت دانراوە و ڕێککەوتنی سەرەتایی لەسەر کراوە”.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

چاویشئۆغلو: بەرھەڤین دانپێدانێ ب سەرخوەبوونا کوردستانێ بکەین

Lalish Duhok

كۆمسیۆن: مه‌ ١٠ رۆژ دڤێن بۆ ب دووماهى ئينانا هه‌موو ئه‌نجامێن هه‌لبژارتنان

Lalish Duhok

شاندەکێ حکومەتا عیراقێ ل گەل حکومەتا ھەرێمی کومبوون

Lalish Duhok