شبكة لالش الاعلامية

ئەمریكا ده‌مێ دەستپێكرنا ئۆپەراسیۆنا كۆنترۆلكرنا مووسلێ ئاشكه‌را دكت

ئەمریكا ده‌مێ دەستپێكرنا ئۆپەراسیۆنا كۆنترۆلكرنا مووسلێ ئاشكه‌را دكت

رووداو ـ هەولێر244911image1

فەرماندەی نوێی هێزەكانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش كە ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا سەركردایەتی دەكات رایگەیاند، مانگی 10 داهاتوو ئۆپەراسیۆنی كۆنترۆڵكردنەوەی شاری موسڵ لەدەست چەكدارانی داعش دەستپێدەكات.

لە دیدارێكیدا لەگەڵ رۆژنامەی ووڵ ستریت جۆڕناڵ، ژەنەڕاڵ ستیڤن تاونسند گوتی: “مانگی داهاتوو شەڕی موسڵ دەستپێدەكات”، بەبێ ئەوەی ئاماژە بە رۆژی دەستپێكردنی بكات.

تاونسند گوتیشی: “ئەو هێزە ئەمنییە عێراقیانەی لەلایەن هێزی هاوپەیمانانەوە مەشق و راهێنانی سەربازی دەكەن رووبەڕووی شەڕێكی قورس و سەخت و درێژخایەن دەبنەوە.”

هەروەها كۆلۆنێل جۆن دۆریان گوتەبێژی ئۆپەراسیۆنی (العزم المتأصل) رایگەیاند “نامەوێ‌ كاتێكی دیاریكراو بۆ دەستپێكردنی ئۆپەراسیۆنی كۆنترۆڵكردنەوەی شاری موسڵ لە باكووری عێراق دەستنیشان بكەم”. ئاماژەی بەوەشكرد “بڕیارەكە دەگەڕێتەوە بۆ حكومەتی عێراق.”

پارێزگای نەینەوا دەكەوێتە باكووری عێراق و 400 كیلۆمەتر لە شاری بەغداوە دوورە، دووەمین گەورە پارێزگای عێراقە لەڕووی دانیشتووانەوە، لە حوزەیرانی 2014 ەوە داعش كۆنترۆڵی كردووە.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

وه‌زاره‌تا په‌روه‌ردێ: حەفتیا بهێت دێ خواندنا ئۆنلاین دەستپێکەت

Lalish Duhok

رۆژنامه‌كا له‌نده‌نى:پێكئينانا حوكمه‌تا نوو يا عيراقێ دێ يا بزه‌حمه‌ت بيت

Lalish Duhok

پێشمەرگەی دگەل ئەمریكا سالا 2004 ژی مووسل ژ تیرۆرستێن قاعیدە رزگاركر

Lalish Duhok